}

پرسی گەلەكەمان و دیموكراتیەت

بیروڕا 04:21 PM - 2021-05-12

.

كەیسی  بادینان رەهندێكی نێودەولەتی وەرگرتوە و بویتە زەنگێكی مەترسیدارە ودەبێت چارەسەری گونجاو و حەكیمانەی بو بدوزرێتەوە لەسەر بنەمای سەروەی راستەقینەی یاسا و سەربەخوی دەستەڵاتی دادوەری .

بەپرسەكانی هەرێم هەرچی زوە دەبێت چارەسەری لەت لەت بون و بەجەمسەر بونی قولی كومەڵگای كورستانی بكەن نەك قولتر كردنی .

بژاردەی كەلە رەقی و عینادی انتحاری سیاسیە و سود بە هیچ لایەنێك ناگەینیت بەلكو زیانە بوَ هەموان.

لە دێر زمانەوە پەیوەندیەكی راستەوخۆ هەیە نێوان پرسی گەلی كوردستان و دیمكراتیەت , هەر كاتێك دیمكراتیە یان نیمچە دیمكراتیەت لەو وڵاتانەی كە مللەتەكەمان تێدا دەژیت بە هێز بوە پرسی گەلەكەمان بەرو پێشوەچون و كەشەكردنی بەخوَە بینیوە , پێچەوانەكەشی بە هەمان شێوە راستە ,
هەربویە شورشی نوێی گەلەكەمان دروشمی مافی چارەنوسی بۆ  گەلی كوردستان و دیمكراتیەت بۆ عراقی هەلگرتبوو .

واتە یەك لە بنەماكانی ستراتیجیەتی مللەتەكەمان بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی پیادە كردن و پتەو كردنی دیمكراسیەت و بهاكانی لە ئازادی روژنامەگەڕی و ئازادی دەڕبرین و گشت مافەكانی تری مرۆڤە , و دابین كردنی ژیانەكی ئاسودە و پڕ كەرامەت بۆ هاولاتیانی كوردستانی ئامانجێكی پیروزە كەمتر نیە لە حەزی ژیان ناو قاوەرەكی نیمچە سەربەخو. واتە بە نمونەی جوان و سەرنج راكێش هەم وڵاتمان بەهێز دەكەین و هەم پێشتگیری نێودەولەتی زیاتر بەدەست دێنین .

بەداخەوە ئەوە ئیستا لە كوردستان دەگوزەرێت و پیادە دەكرێت ریك پێچەوانەكەیتی و مەلەكردنە پێچەوانەی شەپول , ئەم راستیە بە زەقی لە كەیسی گرتنی چالاكوانانی بادیان بەدی دەكرێت , و كاردانەوەكانی ناوخویی و دەركەی ئەم راستیەی دەسلمێنێت , لە ئاستی ناوخویی ( هەلوێستی یەكێتی و بزوتنەوەی گوران و كومەلی دادپەروەری و حزبی شیوعی كوردساتانی  .....) لە ئاستی دەرەكیش ( بەیانامەكانی كونسلگەریەكانی ئەمریكا و ئەلمانیا و فرنسا و كندا و یەكێتی ئوروپا ....)و هەروەها لە راپورتی نەتەوە یەكگتروەكان- ئۆفیسی عراق UNAMI لەسەر هەمان بابەت زۆر  بە ئاشكەرا باس لە پاشەكەشی بەهاكانی دیمكراسیەت لە هەرێمی كوردستان وكوتپەند كردنی ئازادی دەڕبرین دەكات .

ئەوەی مایەی نیگەرانیە بەرپرسە پەیوەندارەكانی هەرێمەكەمان تاكو ئیستا بژاردەی كەلە رەقی و عینادیان هەلبژاردوە كە ئەمە انتحاری سیاسیە و سود بە هیچ لایەنێك ناگەینیت بەلكو زیانە بۆ هەموان , سیاسەتی نەعامە و پشت گوێخستنی رەنگدانەوەكان وڵاتەكەمان بەرو هەڵدێر دەبات چونكە كەیسی  بادینان رەهندێكی نێودەولەتی وەرگرتوە و بویتە زەنگێكی مەترسیدارە ودەبێت چارەسەری گونجاو حەكیمانەی بو بدوزرێتەوە لەسەر بنەمای سەروەی راستەقینەی یاسا و سەربەخوی دەستەڵاتی دادوەری  .

هەروەها بەپرسەكانی هەرێم هەرچی زوە دەبێت چارەسەری لەت لەت بون و بەجەمسەر بونی قولی كومەڵگای كورستانی بكەن نەك قولتر كردنی.

سەردار هەركی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو