}

ئێران.. زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

جیهان 02:32 PM - 2021-04-20

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا زیاتر له‌ 25 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی 400 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 25 هه‌زار و 492 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 395 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا دوو ملیۆن و 285 هه‌زار و 927 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و له‌وڕێژه‌یه‌ش یه‌ك ملیۆن و 810 هه‌زار و 531 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 67 هه‌زار و 525 تووشبووش مردوون.

 له‌ ئێستا چوارهه‌زار و 911 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو