riklam

زانیاری نوێ لەبارەی ئەو گوللە هاوەنانەی ئاراستەی کفری کران

کوردستان 08:42 PM - 2021-04-18
.

.

دوای كەوتنە خوارەوەی دوو گوللــە هاوەن لەناو قەزای كفری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان لەچوارچێوەی وەفدێكی ئیداری و ئەمنی دەگەنە قەزاكە، لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستی پێكردوە.

سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنی بۆ PUKmedia ووتی: كەمێك ئَیستا هەریەك لە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نەوشیروان ئەحمەد بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان گەیشتوونەتە قەزای كفری و چوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی موشەكەكان.

وتیشی:  دەست بەجێ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردوە.

ئەوسەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: دوو گوللــە هاوەنەكە لە دوو ئاڕاستەی نزیك بەیەكەوە ئاراستەی كفری كراون و  یەکیچکیان لەگەڕەکی ئیمام محەمەدو ئەویتریشیان لەناو بازاڕی قەزاکە لەزەویان داوە.

باسی لەوەشكرد: گوماندەكرێت لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە كارەكە كرابێت و هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوەی وردیان لەوبارەیەوە دەست پێكردوە.

PUKmedia تایبەت  

 

175816133_3508612516030403_4581876308816795837_n.jpg

175787973_3508610722697249_2675126173865956836_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket