riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 09:30 AM - 2020-07-04
.

.

4 یۆلیۆ

رووداوەكان..
1187: سەركەوتنی موسڵمانەكان بە سەرۆكایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی بەسەر خاچپەرستەكاندا لە شەڕی حەتین.
1636:  دامەزراندنی شاری برۆفیندس پایتەختی ویلایەتی رود ئایلاند.
1775:  گرتنە دەستی یەكەم پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی ئەمریكا جۆرج واشنتۆن.
1776:  سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەتاجی بەریتانی و ئەوەش دوای جەنگێكی درێژ.
1810:  هێزەكانی فەرەنسا شاری ئەمستەردامی هۆڵەندەیان داگیركرد.
1827:  ویلایەتی نیویۆرك بڕیارێكی دەركرد كە كۆیلایەتی قەدەغەكرد لەخاكی خۆیدا.
1837:  تەواوبوونی یەكەمین هێڵی ئاسنینی درێژی شەمەندەفەر كە پەرمەنگەهام و لێفەربولی دەبەستەوە بە یەكەوە.
1863:  خۆبەدەستەوەدانی ویلایەتی مسیسیبی لەچوارچێوەی جەنگی ئەهلی ئەمریكی و ئەوەش دوای شەڕی فیكسبۆرگ.
1886:  دانانی پەیكەری ئازادی لە ویلایەتی نیویۆرك.
1918:  سوڵتان محەمەدی شەشەم تاجی پاشایەتی نایەسەر لە دەوڵەتی عوسمانی لەدوای براكەی محەمەد رەشادی پێنجەم.
1937:  ئیمزاكردنی رێككەوتنێك لەنێوان عیراق و ئێران لەبارەی سنوورەوە.
1944:  كۆمەڵێك لەفڕۆكەوانە یابانیەكان یەكەمین هێرشی خۆكوژیان كردە سەر هێزەكانی دەریای ئەمریكی لە نزیك ناوچەی (ئەیو جیما) لە زەریای ئارام، كە هێرشكە بووە هۆی تێكشكانی  ژمارەیەكی زۆر لە كەشتیە ئەمریكیەكان.
1946:  فلیپین سەربەخۆیی وەرگرت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دوای نزیكەی 381 ساڵ لەداگیركاری بیانی، و (مانویل روكساس) بوو بە یەكەمین سەرۆكی دەوڵەت دوای هەڵبژاردنەكان كە لە 4ی ئەبریلی ساڵی 1946ز ئەنجامدرا.
1953:  كردنەوەی ئێستگەی دەنگی عەرەب لە قاهیرەی پایتەختی میسر.
1966:  رژێمی عیراق ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ئێران بەهۆی یارمەتیدانی شۆڕشی ئەیلولەوە.
1979:  بەردانی سەرۆكی جەزائیری پیشوو (ئەحمەد بن بلە) دوای گرتنی لە ساڵی 1965ز دوای كۆدەتای سەربازی كە وەزیری بەرگری (هواری بومدین) پێی هەستا.
1982:  رفاندنی 4 دیبلۆماتی ئێرانی لە میانی جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان.
1992:  دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێژەی پەنجا بە پەنجا لەنێوان ی ن ك و پ د ك،  بە سەرۆكایەتی د.فوئاد مەعسوم, یەكەم كۆبوونەوەی لە (5/7)  دا كرد.
1993:  هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی تۆپی پێ لەمەكسیكی بردەوە و جامی كۆبا ئەمریكای بەدەستهێنا.
 1997:  دابەزینی كەشتی ئاسمانی (باس فایندەر) لەسەر رووی هەسارەی مەریخ.
2000:  دادگای كوێت مافی دەنگدانی ژنان لەهەڵبژاردندا وەلادەنێت.
2002: تێكشكانی فڕۆكەی جۆری (بیونیگ 707) لە فڕۆكەخانەی (بانگی) لە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست كە بووە هۆی مردنی 25 كەس.
2003:  سوپای ئەمریكی هەستا بە گرتنی كۆمەڵێك سەربازی توركی لە میانی جەنگی عێراق، كە ئەو رووداوە ناسراوە بە كرداری قلنسوە.
 2003:  لەهاوینەهەواری دوكان لە رێوڕەسمی یادكردنەوەی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئیدارەی مەدەنی پۆل بریمەر ئالای كوردستان و عێراق و ئەمریكا بەرزكرایەوە، كە ئاڵای كوردستان لە نێوانیاندا بوو.
2004:  عومەر فەتاح لە بەردەم پەرلەماندا وەك جێگری سەرۆكی حكومەت سوێندی یاسایی خوارد.
2004:  دەسپێكی كاركردن لەبورجی ئازادی كە جێگای هەردوو بورجی سەنتەری بازرگانی جیهانی گرتەوە لە شاری نیویۆرك.
2004:  هەڵبژاردەی یۆنانی تۆی پێ لەپرتوگالی بردەوە بە گۆڵێك بەرامبەر بە هیچ و بوو بە پاڵەوانی جامی ئەوروپا.
2009:  شەپۆلی یەكەمی هیرشەكانی (سیبرانی) كە مەبەست لیی دامودەزگا حكومی و داراییەكان و ئاژانسەكانی هەواڵی كۆریای باشوور و ویلایەتە یەكگرتووەكان بوو.
2010:  د. عەلی قەرەداغی بە ئەمینداری گشتی یەكیەتی جیهانی زانایانی موسڵمان هەڵبژێرا.
2013:  كردنەوەی (لەندەن ئەری) كە دادەنرێت بە گەورەترین كێڵگەی رەشەبای دەریایی لە جیهاندا.

لەدایكبوون..
1546: سوڵتان مورادی سێهەم، سوڵتانی عوسمانی.
1715: كریستیان فورچیگوت گیلرت، ئەدیبی ئەڵمانی.
1804: ناسانیال هاوسورن، رۆماننوسی ئەمریكی .
1807: جوزیبی گاریبالدی، عەسكەرتار و سیاسەتمەداری ئیتالی.
1872: كالفین كولیدج، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1912: سەعید عقل، شاعیری لوبنانی.
1918: مەلیك تاوفاهاو توبوی چوارەم، مەلیكی تونجا.
1921: جیرارد دیبرو، ئابوریناسی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1983ز.
1926: ئەلفریدو دی ستیفانو، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1927: نیل سیمون، نوسەری ئەمریكی.
1928: جامبییرو بونیبیرتی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1943: میلان ماچالا، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1952: ئەلفارو ئوریبی بیلیس، سەرۆكی كۆڵۆمبیا.
1957: فایز العامر، ئەكتەری كوێتی.
1962: نەجلا مەحمود، خاتونی یەكەمی میسری.
1964: ئیدی راما، سەرەك وەزیرانی ئەلبانیا.
1971: مالك القلاف، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1977: هانی سەلامە، ئەكتەری میسری.
1977: ریما مكتبی، ژنە راگەیاندكاری لوبنانی.
1978: ئیمیل مبینزا، یاریزانی تۆپی پێی بەلجیكی.
1979: ریمی بندلی، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
1980: شیكو، ئەكتەری میسری.
1981: ئەدریتو والدیمار، یارزانی تۆپی پێی ئەنگۆلی.
1982: ریم هلال، ژنە ئەكتەری میسری.

وەفات..
1541: بیدرو دی ئەلفارادو، دۆزەرەوەی ئیسپانی.
1826: جون ئەدامز، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1826: تۆماس جیفرسۆن، سەرۆكی ویلایتە یەكگرتووەكان.
1831: جیمس مۆنرۆ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1881: یوهان فیلهلم سنلمان، سیاسەتمەدار و فەیلەسوفی فنلەندی.
1910: جیوفانی ئیسكیبارلی، زانای ئیتالی لە زانستی فەلەك.
1934: ماری كوری، ژنە زانای كیمیا و فیزیای پۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی فیزیای ساڵی 1903ز و خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1911ز.
1988: فریال كەریم، ژنە هونەرمەندی لوبنانی.
1998: حیلمی عەلی شەریف  لەبەغدا.
2000: كازم قەلاف، ئەكتەری و دەرهێنەری كوێتی.
2002: حاجی ئەبابەكر دەربەندی تێكۆشەری دێرینی كورد لە سلێمانی.
2002:  ژوبین رازانیناسراو بە مەنسوری حیكمەت لە ئەمریكا، سكرتێری حزبی كۆمۆنیستی كرێكارانی ئێران.
2008: إبراهیم المحواشی، وەرزشەوان و رۆژنامەنوسی وەرزشی تونسی.
2010: محەمەد حسێن فەزلوڵا، مەرجەعی ئاینی شیعی لوبنانی.
2011: سوعاد محەمەد، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.

جەژن و بۆنەكان..
جەژنی سەربەخۆیی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
رۆژی هاوڕێیەتی فلیپینی- ئەمریكی.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket