riklam

کۆیە.. یادی تایەر تۆفیق و رۆژی هونەر کرایەوە

ئەدەب وهونەر 02:39 PM - 2019-10-21
.

.

لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری کۆیە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە تایەر تۆفیق و رۆژی هونەر لە کۆیە، بە ئامادەبونی هونەرمەندان و کەسایەتی و هونەردۆستان کرایەوە.

مەراسیمەکە بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و خوێندنەوەی ژیان نامەی هونەرمەند تایەر تۆفیق و وتاری چەند کەسایەتییەک و خوێندنەوەی شیعر بەڕێوەچوو، دواتر تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژ چەند بەرهەمێکیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

هەر لەو مەراسیمەدا وەک ڕێز و وەفایەک بۆ هونەرمەند سەردار ئەحمەد وێنەیەکی لەسەر ستەیجی موزیکژەنەکان دانرا، کە هونەرمەندی ناسراو سەردار ئەحمەد لەساڵی 1945 لەشاری كۆیە لەدایك بووە، یەكێك بوو لە میوزیسیانە ناسراوەكانی كورد و دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە و لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێكی زۆری بە هونەری كوردی كردووە.

 کورتەیەک لە ژیاننامەی هونەرمەندی گەل ( تایەر تۆفیق )

تایەر تۆفیق ناوی تەواوی تایەر تۆفیق ئاو ڕەحمانی حەمەدی شێخانیە لە ساڵی ١٩٢٢ لە گەڕەکی بەفری قەندی لە شاری کۆیە لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە خوێندنگای سەرەتایی و لە بەر زیرەکی لە پۆلی ٢ دادەنرێت، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەست بە گۆرانی وتن دەکات و زۆربەی شیعرەکانی  ناڵی ، کوردی ، حاجی قادر ، بێخود ، صافی ، عەونی ، مەیلی ، زکی ، دڵدار  لەبەر دەکات ، لە ساڵانی ١٩٤٢ – ١٩٤٣ کە گرانیە کوشندەکە دێت دەست بەرداری خوێندن دەبێت و لە شارەوانی کۆیە دەبێتە کرێکار ماوەیەکیش لەگەڵ حەمە تەیاری حەمە فەندی بە فەرمانبەری چۆتە بەسڕە، لە ساڵی ١٩٤٥ دەچێتە ئێستگەی ڕادیۆی بەغدا حەفتانە بۆ نیو سەعات گۆرانی دەڵێت، بۆ یەکەم جاریش مەقامی لە گورێ لە سۆرە گورێ و بەستەی کراس زەردێ دەڵێت، خاڵە تایەر لە ( ١٢ / ٩ / ١٩٥٦ ) دەگەڕێتەوە هەولێرو دەبێتە فەرمانبەر بە کاتبی ناحیەی سیدەکان، لە ساڵی ١٩٥٧ دەگەڕێتەوە بەغدا لە دووای شۆڕشی ١٤ی تەمموز دەگەڕێتەوە کۆیە، خاڵە تایەر لە ساڵی ١٩٨٠ توشی پاڵە پەستۆی خوێن و شەکرە دەبێت چەند جاریش بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی چووە بۆ دەرەوەی ووڵات بەڵام بێ سوود بووە تاکو بەیانی ڕۆژی ٣ شەممە ٢٠ / ١٠ / ١٩٨٧ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و لە گۆڕستانی ( غەریبان ) بە خاک سپێردرا.


PUKmedia تایبەت

 

73047199_530890841070336_4781022182178291712_n.jpg

72663535_714317755734211_3839452552168996864_n.jpg

4.jpg

 

 

 

74661817_497533444429817_5007179680923516928_n.jpg

73528609_433935367505584_3498896121298681856_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket