riklam

ئەمریكا چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمان بەرز دەنرخێنێت

ژنان‌ 04:46 PM - 2018-12-02
.

.

ئەمریكا چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمان لە هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەزردەنرخێنێت.

پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بەئامادەبوونی ئەمەل جەلال و پەروین حەسەن ئەندامانی ئەنجومەن و فلۆرین گۆرگیس سێودین بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە ئەنجومەن و دلێر ئیبراهیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان، پێشوازی لە وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد، كە پێكهاتبوو لە "ستیڤن فیگن" كونسوڵی گشتی ئەمریكاو "هیزەر فابریكێنت" بەرپرسی كاروباری گشتی و "دێڤید فریمان" بەرپرسی دۆسیەی مافی مرۆڤ 

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتی ئەمریكا و وەفدی یاوەری چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمانیان لەمیانی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەزردەنرخاند كە تا 10ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا گرنگی كاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندی هەردوولا لەو بوارانەی پەیوەندیان بە پرسەكانی ژنانەوە هەیە خرانە بەرباس. هەروەها گفتوگۆ لەسەر پلانی ستراتیژی ئەنجومەن كرا، لە بواری گەشەپێدانی ژنان و بوارەكانی تواناسازی ئافرەتان لە هەموو سێكتەرەكاندا.

 ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان ئاماژەی بۆ گرنگی رۆلی ئەمریكا كرد، لەپاڵپشتی گەشەپێدانی رەوشی ئافرەتان و بوارەكانی تری كاركردنی ئەنجومەنی باڵای خانمان.  هەروەها لە دیدارەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا بۆ ئەنجامدانی چالاكی و پرۆژەی هاوبەش، لەو پرسانەی پەیوەندیان بە گەشەپێدانی رەوشی ژنانەوە هەیە.

كونسوڵی گشتی ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پاڵپشتی پرۆژەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان وەك دەزگایەكی كاراو چالاك لە گشت ئەو پرسانەی پەیوەندییان هەیە بەگەشەپێدانی رەوشی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی و هێنانەدی مافەكانی ژنانی كوردستان لە گشت بوارەكاندا.

PUKmedia  تایبەت

1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket