riklam

ئەوقاف هانی خەڵك دەدات سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدان بكەن

kurdistani 01:41 PM - 2013-06-20
لەوتاری سبەینێدا مامۆستایانی ئایینی باس لەو مەسەلەیە دەكەن

لەوتاری سبەینێدا مامۆستایانی ئایینی باس لەو مەسەلەیە دەكەن

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوا له‌سه‌رجه‌م ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌كات له‌وتاری سبه‌ینێ هه‌ینیدا هانی خه‌ڵك بده‌ن سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌بوونی ناوه‌كانیان‌و شوێنی ده‌نگدانیان.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاند: وه‌زاره‌ت داوا له‌سه‌رجه‌م ئیمام‌و خه‌تیبه‌كانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌كات له‌وتاری هه‌ینی سبه‌ینێ 2013/6/21، به‌بێ پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك هانی خه‌ڵك بده‌ن سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌بوونی ناوه‌كانیان‌و شوێنی ده‌نگدانیان.

وتیشی: داوا له‌پیاوانی ئاینی مه‌سیحیش ده‌كه‌ین له‌نوێژی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی 2013/6/23، كه‌نیسه‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هانی خه‌ڵك بده‌ن، به‌ڵام به‌بێ پروپاگه‌نده‌كردن بۆ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket