riklam

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یاریگایه‌ك 20 كه‌س شه‌هیدو بریندارده‌بن

kurdistani 01:19 PM - 2013-06-20
وێنه‌ی ئه‌رشیف

وێنه‌ی ئه‌رشیف

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-6 یاریگای تیپه‌ میللـیه‌كان له‌ناوچه‌ی بلور، له‌قه‌زای مقدادیه‌، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌و 5 هاولاَتی شه‌هیدبوون و 15ی تریش برینداربوون.

غالب عه‌تیه‌ وته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بووه‌ هۆی كوژرانی 5 هاولاَتی و هه‌روه‌ها برینداربوونی 15 كه‌سی تریش.

وتیشی: كرده‌وه‌كه‌ له‌یاریگایه‌كی میللـی بووه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی ناحه‌ی بلور، له‌ قه‌زای مقدادیه‌، ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و تائێستا نه‌زانراوه‌ له‌لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ ئه‌نجامدراوه‌.


PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket