riklam

باخچەكانی كەركوك وشك دەبن

kurdistani 12:26 PM - 2013-06-20
هیچ باخچەیەك بەشێوەیەكی زانستی دروستنەكراوە

هیچ باخچەیەك بەشێوەیەكی زانستی دروستنەكراوە

بەهۆی خزمەتنەكردنیان‌و خراپی ئەو جێگایانەی باخچەی تێدا دروستكراوە، بەشێكی زۆر لەباخچەكانی كەركوك وشكیان كردووەو، لێپرسراوی ئۆفیسی كەركوكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوزیش، رایدەگەیەنێت: "باخچەكانی كەركوك بەشێوەیەكی زانستی دروستنەكراوە".

شكۆفە محەمەد لێپرسراوی ئۆفیسی كەركوكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بە PUKmedia ی راگەیاند: دەركەوتووە بەشێكی زۆر لەباخچەكانی كەركوك‌و ئەو نامامانەی لەسەر رێگەی كەركوك - هەولێرو كەركوك - سلێمانی روێندراوە، وشكیان كردووە.

وتیشی: بەشێكی زۆر لەوباخچانە بەشێوەیەكی زانستی دروستنەكراوە.

راشیگەیاند: هۆكاری وشك بوونی ئەو باخچەو نەمانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو نەمانانە لەو جێگایانە روێندراوە جێگایەكی شیاو نییە بۆ روواندنی نەمام‌و هەروەها كەمی ئاو كارگەری دروستكردووە.

روونیشیكردەوە: بۆمان دەركەوتووە بەشێكی زۆر لەو جێگایانەی شارەوانی باخچەی تێدا دروستكردووە یان نەمامی تێدا رواندووە، ئاو ژێر زەوی لەو جێگایانە كەمە.

PUKmedia هەردی ئەبوبەكر - چەمچەماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket