riklam

گۆرانیه‌ك به‌ عه‌ره‌بی ده‌ڵێت

kurdistani 12:21 PM - 2013-06-20
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هۆگر ته‌نیا كه‌ریم

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هۆگر ته‌نیا كه‌ریم

دوای نۆساڵ كاركردن له‌ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان- هه‌ولێر، وه‌ك رێزو وه‌فایه‌ك و خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هۆگر ته‌نیا كه‌ریم، گۆرانیه‌كی تایبه‌ت به‌ناوی (گه‌لی كوردستان ده‌نگمانه‌، مێژووی كه‌لتوری هه‌ولێرمانه‌، هه‌ولێره‌ ده‌نگ و ره‌نگمانه‌) ده‌ڵێت.


سه‌باره‌ت به‌وكاره‌ نوێیه‌ی هۆگر ته‌نیا كه‌ریم له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و گۆرانیه‌ هۆنراوه‌ی سالار كۆشاره‌و كاری ده‌نگی هه‌ر له‌ناو ستۆدیۆكانی گه‌لی كوردستان كراوه‌.


هه‌روه‌ها وتیشی: من ئاماده‌م هه‌موو كات كار بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌م بكه‌م.


هه‌ر له‌باره‌ی تازه‌ترین كاری هونه‌ری خۆیدا ئه‌وه‌شی پێ راگه‌یاندین: سیدیه‌كی گۆرانی هه‌یه‌ به‌ناوی (دڵی شوشه‌) له‌ 10 تراك پێكهاتووه‌، له‌كاتی ئێستادا خه‌ریكی گه‌شتێكی نوێی گۆرانیم، هه‌روه‌ها گۆرانیه‌كی عه‌ره‌بیشی تێدایه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كلیپی بۆ ده‌كه‌م.


PUKmedia   پێشره‌و خالید - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket