حاكم قادر: جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور هێڵی سووره
kurdistani 09:10 AM - 2013-06-20
حاكم قادر و پڕۆفیسۆر رۆجه‌ر پیته‌رسن
رۆژی 18-6 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له پڕۆفیسۆر رۆجه‌ر پیته‌رسن مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی ماساچۆسته‌س له ئه‌مریكا كرد.
پڕۆفیسۆر رۆجه‌ر پیته‌رسن، ماوه‌ی 10ساڵ له‌باره‌ی دۆسێی ناكۆكیه‌كانی یۆگسلافیا كاریكردووه‌و ئێستاش به‌نیازه كتێبێك له‌باره‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق بنوسێت، له‌وباره‌یه‌وه پڕۆفیسۆر چه‌ندین پرسیاری سه‌باره‌ت له دۆزی كورد‌و خه‌بات و راپه‌ڕینی كورد له حاكم قادر كرد‌و ئه‌ویش به‌وردی و به‌به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پرسی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن و حوكمڕانی كورد، له هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌ی ئابوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پته‌وكردنی رایه‌ڵه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی جیهان، به‌رچاوو روونی دا به پرۆفیسۆر پیته‌رسن.
هه‌روه‌ك له‌باره‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقه‌وه، حاكم قادر رایگه‌یاند كه ئه‌و ناوچانه پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به‌پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ته‌عریب و راگواستن، باری دیمۆگرافی و جوگرافی و ئیداریی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شێواندووه‌و، خاكی كوردستان و موڵك و ماڵی كوردیان به‌زۆره‌مڵی داگیركردووه، له جێگه‌یان عه‌ره‌بی هاورده‌ی جێگیركرد، وتیشی: مادده‌ی 140 تایبه‌ت نییه به‌كورد و كه‌ركوك، به‌ڵكو ئه‌و مادده‌یه چه‌ند له پارێزگاكانی عیراق ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی مادده‌كه به ئه‌نقه‌ست له‌مپه‌ڕی بۆ دروستده‌كرێت و وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ره‌تكردنه‌وه‌و فه‌رامۆشكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه هێڵی سووری كورده و سه‌ركردایه‌تی سیاسیش هیچ سازشێكی له‌سه‌ر ناكات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه حاكم قادر جه‌ختیكرده‌وه كه كورد له كه‌ركوك له دژی هیچ پێكهاته‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه له شاره‌كه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كورد زۆرینه‌یه له كه‌ركوك، به‌ڵام داكۆكی له به‌شداری پێكردنی توركمان و عه‌ره‌بی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوك له‌یه‌كه ئیدارییه‌كان به‌پێی ماف و رێژه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كرد.
له كۆتاییدا، پیته‌رسن سه‌رسامی خۆی به سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی هه‌رێم و گه‌شه‌كردنه‌كان ده‌ربڕی.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

