ئاستی بازرگانی نێوان هه‌رێم و میسر ده‌گاته دوو ملیار دۆلار
kurdistani 10:45 PM - 2013-06-19
سلێمان عوسمان كونسوڵی گشتی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی له‌هه‌رێم
له‌میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسێك له‌شاری هه‌ولێر كونسوڵی گشتی میسر له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ ساڵ ئاستی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر ده‌گاته دوو ملیار دۆلار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان وه‌ك وڵاتی میسر به‌نیازن چه‌ند كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
سلێمان عوسمان كونسوڵی گشتی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی له‌هه‌رێمی كوردستان به PUKmediaی راگه‌یاند: دوای كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی میسر له‌هه‌ولێر له كۆتایی ساڵی 2010و كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی بازرگانی له 2012، په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێم و میسر نه‌ده‌گه‌یشته 70-80 هه‌زار دۆلار، ئه‌ویش بازرگانیه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بوو، به‌ڵام له‌كاتی ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا ده‌گاته یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار .
كونسولی گشتی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان وتیشی: په‌یوه‌نده بازرگانیهكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندایه، بۆیه ئێمه گه‌شبینین كه ئاستی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه دوو ملیار دۆلار، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیاری كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كارگه‌ی پیشه‌سازیمان كردوه، ته‌نها وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌كان ماوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بوونی كۆمپانیای (كه‌ته‌ر پیله‌ر) میسری له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق بۆ دابینكردنی ئامێره‌كانی وه‌ك (مولیده‌و شۆفڵ و حه‌فاره‌و عادیله) ، نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانیهكانمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان .
ئه‌و وتانه‌ی كونسوڵی گشتی میسر له هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسێك بوو له نێوان كۆمپانیای (كه‌ته‌ر پیله‌ر) میسری و داموو ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ 19-6 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌به‌ست له‌و كۆنفرانسه‌ش ناساندنی كۆمپانیا میسرییه‌كه بوو بهداموو ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان سود له ئامێری ئه‌و كۆمپانیایه وه‌ربگرێت.
كۆمپانیای (كه‌ته‌ر پیله‌ر) كۆمپانیایه‌كی میسریه، له‌ساڵی 1999 هاتوه‌ته عیراق و له 2006ه‌وه نوسینگه‌ی له هه‌ولێر كردوه‌ته‌وه، ئامێره‌كانی وه‌ك مولیده و شۆفڵ و حه‌فاره و عادیلهو چه‌ند ئامێرێكی تر دابینده‌كه‌ن، جگه له‌عیراق له‌چه‌ندین وڵات نوسینگه‌ی هه‌یه‌و ئامێره‌كانیش له‌ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروستده‌كرێ.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

