riklam

سێ ناحیه‌ی سنوری كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ناسێنران

kurdistani 06:49 PM - 2013-06-19
هه‌رسێ ناحیه‌كه‌ ناوه‌كانی پێشوویان بۆ گه‌ڕێنرایه‌وه‌

هه‌رسێ ناحیه‌كه‌ ناوه‌كانی پێشوویان بۆ گه‌ڕێنرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی  به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ناحیه‌كانی (قه‌ره‌هه‌نجیر و شوان و قه‌ره‌حه‌سه‌ن) دیاری كران، كه‌پێشتر ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن (مجلس قیاده‌ ئه‌لسه‌وره‌)  سڕدرابۆوه‌.


ئه‌ڵماس فازل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای  كه‌ركوك به‌ PUKemdia ی راگه‌یاند: به‌ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ناحیه‌كانی (قه‌ره‌هه‌نجیر و شوان و قه‌ره‌حه‌سه‌ن ) دیاری كران.


وتیشی: دیاری كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ بۆ ئه‌و ناحیه‌یه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و شاره‌وانیه‌كان هه‌موو بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ناوه‌كانی پێشوشیان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌و سێ ناحیه‌یه‌.


ناوبراو رونیشكرده‌وه‌ له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌و سێ ناحیه‌یه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقیش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات .


ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاری عیراقه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم توانی ئیداره‌یه‌كی باش له‌و جێگایانه‌ دروست بكات و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش هه‌موو هاوكاریه‌كی ئه‌و ئیدارانه‌ی كردوه‌ به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه‌ بودجه‌ی بۆ ئه‌و سێ ناحیه‌یه‌ ته‌رخانكردوه‌ .


ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكراشیكرد له‌ئێستابه‌دواوه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ناحیه‌كه‌دا ده‌كات كه‌پێشتر به‌ بڕیاری مجلس قیاده‌ ئه‌لسه‌وره‌ ناوه‌كانیان سڕابوه‌وه‌.



PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket