وه‌زیری په‌روه‌رده چه‌ندین پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی سیستمی په‌روه‌رده ئاشكرا ده‌كات
kurdistani 04:54 PM - 2013-06-19
چه‌ندین پێشنیار بۆپێشخستنی سیستمی په‌روه‌رده تاوتوێكران
وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی په‌ره‌وه‌رده له سنوری سلێمانی، چه‌ندین پلانی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی سیستمی په‌روه‌رده له كوردستان ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، كێشه ئیدارییه‌كانی په‌روه‌رده له‌چاو گه‌وره‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا زۆر كه‌من.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی وه‌زیره‌كان بۆ شاری سلێمانی عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌دانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی په‌روه‌رده له سنوری پارێزگاكه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و كێشه ئیداری و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی رووبه‌رووی ده‌زگاكانی په‌روه‌رده ده‌بنه‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی و هاوكات چه‌ندین پێشنیار بۆ باشكردنی سیستمی په‌روه‌رده پێشكه‌ش كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردا پێداچوونه‌وه به دابه‌شبوونی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێت له سنوری سلێمانیدا و هه‌وڵی دووباره دابهشكرانهوهیان بدرێت بۆ چاره‌سه‌كردنی نایه‌كسانی میلاك.
هه‌روه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده ته‌ئكیدی كرده‌وه كه په‌یمانگاكانی سه‌ر به په‌روه‌رده دووباره له‌ڕووی ئیدارییه‌وه ده‌گێرینه‌وه سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كان.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی كه‌می مامۆستا‌و كه‌می خوێندكار و خوێندنگای له گونده‌كان خسته به‌رباس و پێشنیاری كرد كه به‌چه‌ند گوندێك ناوه‌ندێكی خوێندن بكرێته‌وه‌و بۆ هاتووچۆی خوێندكارانی گونده‌كانی تر كرێی هاتووچۆ خه‌رج بكرێت، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی بۆ پێشنیاره‌كه ده‌ربڕی و بریاردا به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوكات لیژنه‌یه‌ك له قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و په‌روه‌رده‌و ئه‌نجومه‌نی گونده‌كان دروست بكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین شوێن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كان.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: من دژی مهركهزیهتم و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بوار هه‌بووبێت بۆ به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان دابه‌زێنراوه.
وتیشی: له‌چاو گه‌وره‌یی و فراوانی ده‌زگاكانی په‌روه‌رده كێشه ئیدارییه‌كانی په‌روه‌رده زۆر كه‌من.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم چه‌ندین پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی سیستمی په‌روه‌رده له‌كوردستان خسته‌ڕوو، له‌و رووه‌وه ئاماژه‌ی بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد و رایگه‌یاند ئێستا یاساكه له په‌رله‌مانه‌و ئومێد ده‌كه‌ین پێش پشووی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، روونی كرده‌وه یاساكه كاری وه‌زاره‌ت زۆر ئاسان ده‌كات.
له‌باره‌ی نه‌بوونی بینای پێویست بۆ خوێندنگاكان وه‌زیری په‌روه‌رده ئاشكرایكرد: نه‌ك هه‌ر كێشه هه‌یه له نه‌بوونی بینا به‌ڵكو بینای گونجاوی خوێندنیش كه‌مه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه دیزاینێكی گونجاو و سه‌رده‌می ئاماده‌كراوه‌و به‌پێی دیزاینه‌كه ئه‌و بینایانه‌ی له‌مه‌ودوا دروست ده‌كرێن ته‌واوی پێداویستیه‌كانی خوێندنی هاوچه‌رخ له‌خۆی ده‌گرن و هاوكات باخچه‌ی منداڵانیش له خۆی ده‌گرن، هاوكات له‌پارێزگاكانی هه‌رێمدا كارگه‌ی تایبه‌ت به‌دروستكردنی پێداویستی (ئه‌ساسی) خوێندنگاكان دروست ده‌كرێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه كه خوێندنی پیشه‌یی له‌هه‌رێمدا له ئاستی پێویستدا نییه‌و نه‌مانتوانیوه ده‌ستی كاری شاره‌زا بۆ بازاری كوردستان پێ بگه‌یه‌نین، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش دیزاینی سێ ناوه‌ندی گه‌وره‌ی خوێندنی پیشه‌ی ئاماده‌كراوه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و هاوكات خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن خوێندكار هان بده‌ین له به‌شه پیشه‌ییه‌كاندا درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: نزیكه‌ی 80% ی مامۆستایان له‌ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌دا پێویستیان به گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی تواناكانیانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ناوه‌ندی راهێنانی مامۆستایان له‌پارێزگاكان دراوه.
وه‌زیری په‌روه‌رده روونی كرده‌وه: ئه‌و مامۆستایانه‌ی بڕوانامه‌كانیان له خوار زانكۆوهیه ده‌بێت دوو ساڵ ئێواران له‌و ناوه‌ندانه‌دا درێژه به‌خوێندن بده‌ن و داوامان كردووه دوای ته‌واوبوونی دوو ساڵی خوێندنه‌كه‌یان هه‌مان ئیمتیازاتی بهكالیۆریۆسیان پێ بدرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد دوای جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پلانانه په‌روه‌رده ده‌چێته قۆناغێكی تره‌وه، به‌ڵام پێویستی به‌چه‌ند ساڵێك هه‌یه تا ئه‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌وێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

