پەرلەمان بەربەستە یاساییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لادەبات
kurdistani 04:16 PM - 2013-06-19هەڵبژاردنی پەرلەمان بەلیستی نیمچەكراوەو بەیەك بازنە بەڕێوەدەچێت
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانو ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم هەمواركرایەوە.
بەگوێرەی یاسایی یەكەم سستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی داخراو بۆ لیستی نیمچەكراوە گۆڕاو، هاوكات بڕگەی 5 ی یاسای 32 ی ئەنجومەنی پارێزگاكان لابرا، بەمەش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی دیار كراوی خۆی لە 2013/9/21، بەڕێوەدەچێت.
د.ئەحمەد وەرتی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، جگە لە دەنگدان لەسەر درێژەكردنەوەی ماوەی كارپێنەكردنی یاسای بەكرێدانی خانوبەرە، دوو یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێم هەمواركرایەوەو بەكۆی دەنگ پەسندكران.
وتیشی: یاسای یەكەم تایبەتە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەگوێرەی ئەو یاسایە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە لیستی داخراوەوە دەبێتە لیستی نیمچە كراوە، هاوكات هەرێمی كوردستان بۆ ئەو هەڵبژاردن بەیەك بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچێت، دوای ئەوەی پێشنیاری سێ بازنە رەتكرایەوە.
راشیگەیاند: هەر لە كۆبونەوەكەدا بەكۆی دەنگ دوو بڕگەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەمواركردووە، بەگوێرەی بڕگەی یەكەمی ئەو هەمواركردنەوەیە، بڕگەی 5 لە مادەی 32 ی یاساكە لابرا كە باس لە دەنگدانی پێكهاتەكان بە لیستەكانی خۆیان دەكات، بەمەش داواكارییەكەی كۆمسیۆن جێبەجێكراو دەتواندرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆی بەڕێوەبچێت.
روونیشیكردەوە: بڕگەیەكی تری هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان باس لەوەدەكات هێزەكانی ناوخۆ سەرپەرشتی پاراستنی ناوەندەكانی هەڵبژاردن دەكەن، جگە لەوانە هیچ هیزێكی ئاسایشی ناوخۆ یان چەكدار بۆیەی نییە بچێتە ناو ناوندەكانی هەڵبژاردنەوە، تەنها بەرەزامەندی سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردن نەبێت.
لەلایەكی ترەوە، سالم تۆما سەرۆكی لیستی رافیدێن، بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە وەك پێكهاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی كوردستان نامەنەوێت ببینە رێگر لەبەردەم بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەهۆی نەبوونی تۆماری دەنگدەرانمان، بۆیە لەسەر لابردنی بڕگەی 5 ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رازی بووین.
وتیشی: لەگەڵ ئەوانەش ئێمە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ خولی داهاتوو تۆماری دەنگدەران بۆ پێكهاتەكانی تری كوردستان ئامادە بكات، تاكو ئێمەش بتوانین رێژەی دەنگدەرانمی خۆمان دەستنیشان بكەین.
جێی ئاماژەیە، پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داوای لە حكومەتو پەرلەمان كردبوو ئەگەر بڕگەی 5 لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجمەنی پارێزگاكان لانەبەن یان هەموارنەكرێتەوە، ئەوان ناتوانن ئەو هەڵبژاردنە ئەنجامبدەن، چونكە بەگوێرەی بڕگەكەیە، پێویستە پێكهاتەكان دەنگ بە لیستی پێكهاتەكانی خۆیان بدەن، لەكاتێكدا ئەو پێكهاتانە هیچ تۆمارێكی دەنگدەرانی تایبەتیان نەبوو، تابتواندرێت لە دەنگدەرانی تری جیا بكەنەوە.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا - هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

