riklam

لاوكی جه‌خار بڵاوكرایه‌وه‌

kurdistani 04:15 PM - 2013-06-19
له‌ڕێی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه‌ گوزارشت له‌ ئه‌نفال ده‌كرێت

له‌ڕێی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه‌ گوزارشت له‌ ئه‌نفال ده‌كرێت

سه‌عات 6 ی ئیَواره‌ی 18 -6- 2013 له‌ئوتیَل چوارچرا به‌ئاماده‌ بونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تیه‌ رۆشنبیر و سیاسی و ریَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دنی، به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان ئه‌لبومی لاوكی جه‌خار بڵاوكرایه‌وه‌.


سه‌ره‌تا وه‌زیری شه‌هیدان ووته‌یه‌كی پیَشكه‌ش كرد و وتی: ئه‌مجاره‌ ده‌مانه‌وێ كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌شیَوه‌یه‌كی تر گرنگی پیَبدریَت ئه‌وه‌ش به‌گرنگیدان به‌ ئه‌ده‌بی گه‌لی كوردمان به‌ شیعر یان شانۆ یان گۆرانی.


وتیشی: ئه‌م كاره‌ی هونه‌رمه‌ند بورهان خۆشناو باس له‌ شۆرِشه‌كان و جینۆسایدی گه‌لی كوردستان ده‌كات و به‌هاوكاری ئیَمه‌ و هونه‌رمه‌ندانیتر هاتۆته‌به‌رهه‌م.


لای خۆیه‌وه‌ بورهان خۆشناو وتی: ئه‌مكاره‌ هونه‌ریه‌، لاوكی جه‌خار
تیَكستی خالید جوتیار و خۆمه‌، موزیك چه‌تۆ نه‌ورۆز، دیزاینی مه‌حمود خۆشناو، ریكۆردی سۆلۆ ستۆدیۆ، به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌رهه‌م هاتووه‌.


لاوكه‌كه‌ باس له‌شۆرشه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات هه‌ر له‌میَژه‌وه‌ تا ئه‌نفاله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ودۆڵی بالیسان.



PUKmedia هه‌ولێر- سه‌باح شوكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket