riklam

35 ملیار دینار بۆ پاككردنەوەی 5 قەزا تەرخاندەكرێت

kurdistani 02:59 PM - 2013-06-19
وێنەی ئەرشیف

وێنەی ئەرشیف

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم، بڕی 35 ملیار دیناری بۆ پاككردنەوەی پێنج قەزاو ناحیە و گوندەكانیان تەرخاندەكات.

عەتا حەمە ساڵح سەرۆكی شارەوانی كەلار بە PUKmedia ی راگەیاند: لەئێستادا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەك كردووە بەبڕی 35 ملیار دینار بۆ پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی ناو شاری كەلار و قەزای كفری و خانەقین و دەربەندیخان و قەرەداغ تەرخاندەكات، ئەو كارەش بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوامدەبێت.

وتیشی: دوای ئەوەی كە رێكارە یاسایی و كارگێڕی و داراییەكانی تایبەت بە شێوازی كردنەوەی تەندەر تەواوبووە، دواتر ئەو كارە بۆ كۆمپانیایەك دەرچووە، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی گرێبەستەكە دەكەین تاكو كۆمپانیاكە دەستبەكاربێت.

PUKmedia هاوكار حاجی - گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket