كۆسرەت رەسوڵ: سكرتێرەكەمان لەگەڵ پێشمەرگە هیچ جیاوازیەكی نەبووە
kurdistani 02:40 PM - 2013-06-19
مەلا بەختیار: هیچ لایەنێك ئێمە راناكێشێت بۆ شەڕی ڕاگەیاندن
مەراسیمی بەخشینی مەدالیای رێزلێنان بە ژمارەیەك پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیو خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیو ئەندامانی دەستەی كارگێڕیو ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتیو ئەنجومەنی ناوەندو كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیمەكە رابەری سەید ئیبراهیم بەناوی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێریینەكانەوە لەوتەیەكدا ئاماژەی بە ژیانی پێشمەرگە لە خەباتی شاخ كردو، وتی: پێشمەرگەكانی یەكێتی لە شاخدا چەندین نەبەردیو داستانیان تۆمار كردووەو ئێستاش یەكێتی خاوەنی هەزاران شەهیدی سەنگەرو زیندانەكانە.
دواتر كۆسرەت رەسوڵ عەلی وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا رێزگرتن لە پێشمەرگە دێرینەكان بەنەریتێكی جوانو یەكێتی-شی بەقوتابخانەیەكی گەورە دانا كە سكرتێرەكەیو بەرپرسەكانی لەگەڵ پێشمەرگە جیاوازییان نەبووە.
وتیشی: یەكێتی شانازی بە ئێوەو خەباتەكەیەوە دەكات كە هیچ هێزێك نەبووە بە هێندەی یەكێتی لەگۆڕەپانەكەدا بێت.
هەر لەوتارەكەیدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی داوای پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی-شی كرد.
پاشان مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتەیەكیدا ئاماژەی بە قۆناغەكانی هەستانەوەو خەباتی یەكێتی كردو، وتی: هەمیشە حزبەكەی ئێمە داینەمۆی نوێبوونەوەو بوژانەوەو شۆڕش بووەو دوای خەباتی شاخ سیاسەتی بنیاتنانی حكومەتو حوكمڕانیمان گەشەپێدا.
وتیشی: كاتێك جیابوونەوە لەڕیزەكانی یەكێتی روویداو دەنگەكانمان كەمی كرد هەندێ وایاندەزانی بیهێز بووین، بەڵام هەفتەیادی یەكێتی سەلماندی ئەمجارەش یەكێتی هەستایەوەو بێهێز نییە.
راشیگەیاند: هیچ لایەنێك ئێمە راناكێشێت بۆ شەڕی ڕاگەیاندن، بەڵكو دەمانەوێت بوختانمان بۆ نەكەن.
لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا لەلایەن هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتییەوە خەڵاتو مەدالیای رێزلێنان بەسەر پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا دابەشكرا.
PUKmedia فۆتۆ: هاوژین شەریف
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

