دوو تاوانباری ماده‌ی هۆشبه‌ر دادگایی ده‌كرێن
kurdistani 02:37 PM - 2013-06-19
هه‌ردوو تاوانباره‌كه خه‌ڵكی ئێرانن
به‌تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، دوو تاوانبار به یه‌ك ساڵ زیندانیكردن و غه‌رامه‌ی 150 هه‌زار دینار سزادران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، كه كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (فوئاد حه‌بیب اللـه ئه‌حمه‌د) له‌دایكبووی ساڵی 1981 سنه و (ئیقبال فه‌ریدون عه‌لی) له‌دایكبووی ساڵی 1979 كامیاران، رۆژی 16/2/2013 به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌شارۆچكه‌ی پێنجوێن ده‌ستگیركران و له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یاندا بڕێك حه‌ب و ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ‌گیرا.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنیان، له‌ڕۆژی 16-6، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه و به‌پێی ماده‌ی (14/ مخدرات) به‌تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مه‌وادی هۆشبه‌ر، هه‌ردوو تاوانباره‌كه به‌زیندانیكردن بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ و غه‌رامه‌كردنیان به‌بڕی 150 هه‌زار دینار سزادران.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

