ژمارەی حاجیانی هەرێم كەمدەكرێتەوە
kurdistani 02:17 PM - 2013-06-19
وێنەی ئەرشیف
ئەمساڵ ژمارەی ئەو حاجیانەی لە هەرێمی كوردستان ناویان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج تۆماركردووە، كەمدەكرێنەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەو قاف و كاروباری ئایینی هۆكارەكەی بۆ نوێكردنەوەو فراونكردنی مەككەی پیرۆز دەگەڕێنێتەوە.
مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە PUKmedia ی راگەیاند: میرنشینی سعودیە رایگەیاندووە كە ئەمساڵ بەهۆی فراونكردن و نوێكردنەوەی (مەككە) ی پیرۆز، یەك ملیۆن حاجی لە سەرتاسەری جیهان كەمدەكاتەوە، كە 25% ی حاجیانی جیهان دەكات.
وتیشی: میرنشینی سعودیە بە نوسراوی رەسمی داوای لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی كردووە كە رێژەی ناردنی حاجییەكانیان 20% كەم بكەنەوە، ئەو نوسراوە ئاڕاستەی عیراق و هەرێمی كوردستان- یش كراوە.
نەقسبەندی ئاشكراشیكرد كە بەپێی ئەو بڕیارە 6000 حاجی لە عیراق كە دەبێتەوە، لەو ژمارەیەش 930 حاجی بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت، ئەو حاجییانەی لە ئەمساڵدا سەفەری (مەككە) ناكەن لەساڵی ئایندەدا سەفەرەكەیان بۆ رێكدەخرێت.
راشیگەیاند: تەنها كێشەیەك كە هەبێت ئەوەیە، پێش دەرچوونی بڕیارەكە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بۆندی فڕۆكەیان ئیمزاكردووە بۆ گواستنەوەی حاجییەكانیان و ئۆتێل و چێشتخانەی تایبەت بەخۆیان لە( مەككە)ی پیرۆز گرتووە.
لەمساڵدا بەشی هەرێمی كوردستان بۆ سەفەری حەج 4650 حاجی بوە.
PUKmedia هەردی ئەبوبەكر
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

