riklam

پارتی وەڵامی گۆڕان دەداتەوە

kurdistani 01:39 PM - 2013-06-19
پارتی وەڵامی گۆڕان دەداتەوە

پارتی وەڵامی گۆڕان دەداتەوە

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمەتەكانی رێكخەری بزووتنەوەی رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت كە ناوبراو هەموو هەوڵێكی بۆ پەكخستنی دەستوور و گەوجاندنی جەماوەری بێئەنجام بووە، ئێستاش لە هەوڵی ئەوە دایە لەڕێی گرژتركردنی كەشوهەوای سیاسی، خەڵكی كوردستان بەگژیەكدا بكاتەوە و تا هیچ بوارێك بۆ سازدانی هەڵبژاردن نەمێنێت.

لە روونكردنەوەیەكدا وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە پێگەی رەسمیی پارتەكە بڵاوكراوەتەوە، رایدەگەیەنێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و پسپۆڕان و رۆشنبیرانی گەلەكەمان، هەموو تواناكانی خۆیان لەپێناوی سەرخستنی كۆدەنگی و پڕۆسەی سیاسی و یەكڕیزی تەرخانكردووە، كەچی رێكخەری گۆڕان هەموو تواناكانی بۆ تێكدان و پاشاگەردانی و شڵەژانی سیاسی تەرخانكردووە، ناهەقی زۆریشی بەرامبەر جەنابی مام جەلال كرد كە نەدەبوایە رێگە بەخۆی بدات لەوكاتەی كە جەنابیان لە نەخۆشخانەیە بەمشێوەیە بوختانی بۆ هەڵبەستێت.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە: لەو كاتەی كە خەڵكی كوردستان چاوەڕێی سەركەوتنی ئەو پڕۆسەیەن كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان بۆ گەیشتن بە كۆدەنگی سیاسی لەسەر دەستوور و پتەوتربوونی كۆڵەكەكانی یاساپارێزی و حوكمی گەل لە وڵاتدا دەستیپێكردووە، لە هەنگاوێكی پێچەوانە و لەڕۆژی 17 ی ئەم مانگەدا رێكخەری گۆڕان كۆمەڵێك وتەی ناڕاست و پڕ لە بوختانی بۆ ژمارەیەك لە هەوادارانی خۆی باسكردووە، كە نەك تەنیا هیچ سوودێكی بۆ پڕۆسەی سیاسی هەرێم نییە، بەڵكو بە ئاشكرا لە هەوڵی ئەوەدایە زبری و دوژمنكاری بهێنێتەوە نێو كەشوهەوای سیاسی و هیچ جۆرە متمانەیەك لەنێو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا نەهێڵێت.
پێویستە خەڵكی كوردستان ئەوە بزانن كە رێكخەری گۆڕان هەروەك چۆن دژی دەنگدانی راستەوخۆی خەڵكی كوردستانە، دژی ئەوەش بووە كە حزب و لایەنەكان بەشداری گفتوگۆكردن بن لەسەر نامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ پەرلەمان و تەنانەت نەشیویستووە پڕۆژەكانیان لەبارەی پڕۆژەی دەستوورەوە وەربگیرێت.

هەموو هەوڵێكی بۆ پەكخستنی دەستوور و گەوجاندنی جەماوەری بێئەنجام بووە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدایە لەڕێی گرژتركردنی كەشوهەوای سیاسی، خەڵكی كوردستان وا بەگژیەكدا بكاتەوە كە هیچ بوارێكیش بۆ سازدانی هەڵبژاردن نەمێنێت.
لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا هاتووە: جەماوەری گەلەكەمان ئاگادار دەكەینەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبە خەباتگێڕەكانی دیكە خۆیان بە پارێزەری گەل و نیشتیمان دەزانن و ڕێگە نادەن پیلانگێڕی سەر بكەوێت.

لە  kdp.knfo ـەوە وەرگیراوەە

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket