میكانیزمه‌كانی خۆپاڵاوتنی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی تاوتوێ ده‌كرێت
kurdistani 08:05 PM - 2013-06-18
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی كۆبۆوه
به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌بردو تیایدا دوا رێوشوێن و میكانیزمه‌كانی چۆنێتی خۆپاڵاوتنی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه تاوتوێكرا.
كۆبوونه‌كه، كه ئه‌مڕۆ 18-6، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامێتی هه‌ڤاڵان له‌ده‌سته‌ی كارگێڕی، مه‌كته‌بی رێكخستن، مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن، رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، ژنان، مه‌كته‌بی دارایی، مه‌كته‌بی راگه‌یاندن، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا به‌گشتی گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌و رێوشوێنه‌كانی یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و سه‌رنجه‌كانی مه‌كته‌ب رێكخستن كرا‌و بیروڕای تایبه‌تیان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا.
هه‌روه‌ك له‌كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، خوێندنه‌وه‌یان بۆ پێوه‌ره‌كانی دیاركردنی كاندیده‌كان له‌سنوری جوگرافی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ چۆنێتی خۆپاڵاوتنی كاندیده‌كان كرد‌و جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ئه‌و بوژاندنه‌وه‌و ههڵستانهوهیهی یه‌كێتیی، كه لهههفتهیادی یهكێتییداو به‌ڕوونی له‌ناو هه‌ستی رای گشتی و كۆمه‌ڵانی خهڵكداو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیدا به‌رجه‌سته ببوو، ئاوێته‌ی گوتاری سیاسه‌تی هاوسه‌نگیی ئێستای یه‌كێتیی بكرێت و به‌پێویستیشیان زانی ئه‌و هه‌ست و سۆز‌و خرۆشانه، بۆ هۆشیارییه‌كی خاوه‌ن بڕیار بگۆڕدرێت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌یاندا، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی شیكرده‌وه‌و پێویستی ستراتیج و به‌رنامه‌یه‌كی نوێشی له‌و رووه‌وه به‌پێویست زانی، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كه‌ش، سه‌ركه‌وتووانه رابپهڕێنرێت و شانازییه‌كی دیكه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و متمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی هه‌یه‌تی، تۆمار بكرێت و مۆدێلێكی جوانیش پێشكه‌شی رای گشتی بكرێت.
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا، وێڕای ئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی كاری هونه‌ری و ته‌كنیكی پرۆسه‌كه‌ی تاوتوێكرد، شرۆڤه‌ی ئه‌و خاڵانه‌شی كرد كه ده‌بنه پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ خۆپاڵاوتنی هه‌ر كاندیدێك و ئه‌و لێپرسراوێتی و ئهركانهشی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی.
له‌و رووه‌شه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا، وێڕای دابینكردنی مافی ته‌واوی ده‌نگده‌ر، هاوسه‌نگی به‌شداریكردنی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی له‌پرۆسه‌ی دیاریكردنی كاندیدهكانداو پێویستی بوونی ئاماده‌یی سه‌رجه‌م پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رونكرایهوهو له‌نێوشیاندا ئاماژه به‌وه كرا كه له‌سه‌دا سی كاندیده‌كان بۆ ژنان ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ك له‌درێژه‌ی كۆبوونهكهشدا، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی، كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال-ه، چه‌ند راسپارده‌یه‌كی پێویستیشی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری پرۆسه‌كه راگه‌یاند.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

