چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌قه‌زای كفری جێبه‌جێده‌كرێن
kurdistani 04:33 PM - 2013-06-18
به‌ته‌واوبوونیان به‌شی زۆری كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن
به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌گه‌شه‌كردن و بوژانه‌وه‌ی قه‌زای كفری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری، به‌بڕی زیاتر له 10 ملیار دینار چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌رپرسانی ئیداریی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، به‌ته‌وابوونی ئه‌و پرۆژانه به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی رێگاوبان و كه‌می بینای خوێندنگه و كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆ و چه‌ندین بواری تر چاره‌سه‌رده‌بن.
به ووته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری له ئێستادا چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له قه‌زاكه‌دا له بواری جێبه‌جێكردندان، له‌و باره‌یه‌وه، وه‌سفی عومه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری به PUKmedia ی راگه‌یاند: له ئێستادا هه‌وڵێكی باش به‌دیده‌كرێت بۆ گرنگیدان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری قه‌زای كفری، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ له بواری جێبه‌جێكردندان كه بهتهوابوونیان به‌شێك له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ووتیشی: ئه‌و پرۆژانه‌ی له بواری جێبه‌جێكردندان، پێكدێن له قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كی رزگاری قه‌زاكه له‌گه‌ڵ شۆسته‌و ئاوه‌ڕۆكه‌ی به‌بڕی یه‌ك ملیار و50 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها قیرتاوكردنی رێگه‌ی به‌نداوی باوه شاسوار به‌گوژمه‌ی یه‌ك ملیار دینار جێبه‌جێده‌كرێت و دانانی ئیناره بۆی كه له ئێستاشدا زۆربه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری راشیگه‌یاند: یه‌كێكی تر له پرۆژه گرنگه‌كانی قه‌زاكه، دووسایدكردنی رێگه‌ی (كفری _ناساڵه‌ح)ه كه درێژی رێگه‌كه زیاتر له20 كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌وزایی و ئیناره و تۆڕی ئاو بۆ ئه‌و رێگه‌یه داده‌نرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له ئێستادا له‌سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان به گوژمه‌ی 750 ملیۆن دینار، ئاوه‌ڕۆ بۆ زۆرێك له گهڕهكانی قه‌زای كفری دروستده‌كرێت، ، به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆ له قه‌زاكه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، به گوژمه‌ی 750 ملیۆن دینار گه‌ڕه‌كی ئه‌نفاله‌كان له قه‌زاكه قیرتاوده‌كرێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه له پێناو زیاتر خزمه‌تكردن و گرنگیدان به ڕه‌وشی په‌روه‌رده له قه‌زای كفری، دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له بواری جێبه‌جێكردن دایه و بڕیاریشه چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی تر له قه‌زاكه دروستبكرێن.
قادر ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دیارده‌ی كه‌می بینای خوێندنگه له قه‌زای كفری، داوایان كردووه چه‌ند بینایه‌كی قوتابخانه‌و خوێندنگه دروست بكرێن، ئه‌مه‌ش له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بونی بینای خوێندن له‌و قه‌زایه، له ئێستاشدا پرۆژه‌ی دروستكردنی خوێندنگه‌ی 18 پۆلی (هه‌تاو) له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی قه‌زاكه له بواری جێبه‌جێكردندایه.
ئه‌وه‌شی روونكردووه، له سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان، سێ خوێندنگه‌ی مۆدێرن له‌گه‌ڵ باخچه‌یه‌كی ساوایان له قه‌زاكه دروستده‌كرێن.
به‌ده‌ر له‌و پرۆژانه‌ی له قه‌زاكه‌دا جێبه‌جێده‌كرێن، له‌چواچێوه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ قه‌زاكه له‌سه‌ر بوجه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان چه‌ندین پرۆژه‌ی تر ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌وباره‌وه شێركۆ حسێن قائمقامی قه‌زای كفری PUKmediaی راگه‌یاند: هه‌ریه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی راپه‌رین و شۆڕش و شه‌هیدان و مامۆستایان رێگه سازییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئاواره‌كان و ئازادی و ئیمام محه‌مه‌د رووناكیان بۆ داده‌نرێت و قیرتاو ده‌كرێن.
وتیشی: چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری وه‌كو دروستكردنی بینای گه‌نجینه و وه‌رشه‌ی چاكسازی بۆ ئاوی كفری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تانكی ئاوی كفری و دروستكردنی بینایه‌ك بۆ شاره‌وانی قه‌زاكه و دروستكردنی دوو یاریگه‌ی تارتان و دروستكردنی چه‌ند پاركێك له سه‌نته‌ری قه‌زاكه به‌بڕی زیاتر له 250 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای گه‌ره‌كه كۆنه‌كان و هه‌روه‌ها دووسایدكردنی رێگه‌ی سه‌نته‌ری قه‌زاكه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ساڵح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له ئێستادا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم بڕی شه‌ش ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری كفری دابینكردووه و دوای ده‌رچوونی رێنمایی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌وه، كاره‌كانیان بۆنۆژهنكردنهوهی قه‌یسه‌رییه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
PUKmedia گه‌رمیان - سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

