riklam

تەقینەوەیەك لە بەغدا 84 شەهید و برینداری لێدەكەوێتەوە

kurdistani 03:22 PM - 2013-06-18
وێنەی ئەرشیف

وێنەی ئەرشیف

ئەمڕۆ 18-6 لە كردەوەیەكی خۆكوژیدا لە یەكێك لە حوسەینییەكانی بەغدای پایتەختی عیراق، تیرۆریستێك خۆی تەقاندەوە، بەوهۆیەشەوە 84 كەس شەهید و برینداربوون.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەغدا بە PUKmedia ی راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی قاهیرە لە بەغدا، تیرۆریستێكی خۆكوژ بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوەوە لەناو (حوسەینییەی حەبیب) خۆی تەقاندۆتەوە، بەوهۆیەوە 32 كەس شەهید بوون و 52 ی تریش برینداربوون.

سەرچاوەكە وتیشی: پرسەی هاووڵاتییەك لە حوسەینییەكەدا بووە و لەكاتێكدا ئامادەبووانی پرسەكە بە نیازبوون نوێژی نیوەڕۆ ئەنجامبدەن، خۆكوژە خۆی تەقاندۆتەوە.

PUKmedia لەیلا شمەری - بەغدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket