سلێمانی.. پێشانگەیەكی فۆتۆگرافــــــی بۆ ژنانی شاخ كرایەوە
kurdistani 12:56 PM - 2013-06-18
لەهەولێرو دهۆكو سۆرانو بادینانیش دەكرێتەوە
دوێنێ 17/6/2013 مەكتەبی خزمەتی پێشمەرگەو تێكۆشەرە دێرینەكان، بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەلێپرسراوانی حزبیو ژمارەیەك لەژنانی شاخ، پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی ژنانی شاخی لەهۆڵی ئەمنە سوورەكە لەسلێمانی كردەوە.
بۆ ساڵیادی یەكێتی-یە
مهاباد شێخ حەمە ئەمین لەلیژنەی ئامادەكاری پێشانگەكە رایگەیاند: ئەم پێشانگەیە بۆ ساڵیادی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەكراوە، كەوەك وەفایەك بۆ ژنان لەخەباتو تێكۆشانی رۆژانی سەختی شۆڕشدا بەشدارییان كردووەو رۆڵیان هەبووەو ناخۆشی زۆریان بینوە.
وتیشی: ژنانی شاخو پێشمەرگەی ژن رۆڵو كاریگەرییان هەبووە لەبزووتنەوەی شۆڕشو هەمیشە پشتیوانی براو مێردوكوڕەكانیان بوون.
روونیشیكردەوە: ئەم پێشانگەیە بۆ ئەوەیە كەمێژووی ژن ون نەبێتو پێویستە میللەتەكەمان شانازی بەژنانی شاخەوە بكات، چونكە بەردەوام پشتیوانی پێشمەرگە بوون.
زیاتر لە 500 فۆتۆ دەبێت
ئەو ژنە پێشمەرگەیە ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو فۆتۆیانە مێژوویان دروستكردووەو توانیویانە جێگە دەستیان لەخەبات و شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا دیاربێت.
راشیگەیاند: بەهۆی كارەساتی ئەنفالەوە ژمارەیەكی زۆری فۆتۆ لەناوچوون، بەڵام توانیمان ئەوەی بەردەستمان كەوت كۆیانبكەینەوە، كەزیاتر لە 500 فۆتۆ دەبێتو دواتر لەم پێشانگەیەدا نمایشیان بكەین.
بەشێكە لەمێژووی
خەباتی نوێمان
جەمیل هەورامی لێپرسراوی مەكتەبی خزمەتی پێشمەرگەو تێكۆشەرە دێرینەكان بەكوردستانی نوێی راگەیاند: دەمێكە بەنیازین پێشانگەیەكی لەم شێوەیە بۆ ئەو ژنە تێكۆشەرو قارەمانانە بكەینەوە، كە لەگەڵ هاوسەرو كوڕو براكانیاندا خەباتیان كردووە، ئەوەش بەشێكە لەمێژووی خەباتی نوێمان.
وتیشی: لەیەكەم هەنگاوماندا بۆ نیشاندانی رۆڵی ژنانی شاخ ئەم پێشانگەیەمان كردەوەو هەوڵیش دەدەین پێشانگەی لەو شێوەیە بۆ ژنانی شاخ لەهەولێرو دهۆكو سۆرانو بادینان بكەینەوە.
هەمیشە هاوكاری
پیاوان بوون
نەرمین عوسمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد: ژنان هەمیشە هاوكاری پیاوان بوون لەبنیادنانو دروستبوونی ئەمڕۆی كوردستان، چونكە ژنان لەم ئەمنە سوورەدا كە ئەمڕۆ پێشانگەكەی لێكراوەتەوە، چەندین ئازارو ئەشكەنجە دراون.
راشیگەیاند: ژنان توانیویانە شانبەشانی هاوسەرەكانیان كارو چالاكییەكانی خۆیان بەڕێوەببەنو بەردەوام هاوكارو هاندەری مێردەكانیان بوونو ئازایەتی ژنان وایكردووە كەپیاوان بەئازایەتییەوە بەردەوامبن لەخەباتو بەرگریكردن لەكوردستان.
وتیشی: داوا دەكەین ژن لەناوەندەكانی دەسەڵاتو بڕیادرا هەبێت، بەهەقی خۆمانی دەزانین كەداوای مافەكانمان بكەین، چۆن لەڕۆژانی سەختدا هاوكارتان بووین، با لەڕۆژانی خۆشیشدا لەگەڵتان بین.
لەپاڵ مێردو
براو رۆڵەكانمان
شوكریە كەریم ئەندامی مەكتەبی كاروباری پێشمەرگە ئەوەی وتی: توانیمان بۆ یەكەمجار پێشانگەیەكی گەورە بكەینەوەو ئەو وێنانە نماییش بكەین كەسەردەمانێك لەشاخ لەپاڵ مێردو براو رۆڵەكانمان خەباتمانكردووە.
وتیشی: خۆم زۆر بەخۆشحاڵ دەزانم كەئەمڕۆ لەئەمنە سوورەكەی سلێمانی، كە رۆژانێك ئازارو ئەشكەنجە دراوین، ئەمڕۆ بەئازادانە وێنەكانمان نماییشدەكەین.
حاكم ئیبراهیم هاوسەری شوكریە كەریم رایگەیاند: ئەو ژنانەی كەئەمڕۆ وێنەكانیان نمایشدەكرێت، توانیویانە چەكی مەردایەتی هەڵگرنو شانبەشانی ئێمەی پیاوان خەبات بكەن.
PUKmedia كوردستانی نوێ - هێرۆ یاسینو هەژان حەسەن
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

