سازان له‌نێوان راپرسی و هه‌مواركردنه‌وه‌دا
kurdistani 08:38 PM - 2013-06-17
ئه‌حمه‌د فاتیح محه‌مه‌د
ئیمڕۆ گۆڕه‌پانی سیاسی گهرموگوڕییهكی زۆر به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌ئێستادا مشتومڕێكی گه‌وره‌و توندی هێناوه‌ته ئاراوه.
دیاره سه‌رچاوه‌ی ئه‌م مشتومڕه سیاسی و یاساییه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ستور بخرێته راپرسی یان بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه.
لێره‌دا دوو به‌ره دروست بووه، به‌ره‌یه‌كیان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی سۆسیالیستی كوردستانه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌ستور ته‌واوی رێكاره یاساییه‌كانی بڕیوه، ئیتر ساته‌وه‌ختی ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بخرێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌م مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه بدات، به‌ڵام به‌ره‌ی دووه‌م هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و حزبی ئاینده داوا ده‌كه‌ن پرۆژه‌ی ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌ك هه‌یه پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه. له‌م نێوه‌نده‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داواده‌كات ئه‌م پرسه به‌سازانی نیشتمانی چاره‌سه‌ر بكرێت.
سازان چییه؟
سازان كۆبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پرسێكی سیاسی بگۆڕنه‌وه، ئیمڕۆش كاتێك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه داوا ده‌كات ده‌ستور له‌ڕێگای سازانی نیشتمانی چاره‌سه‌ر بكرێت، داواكارییه‌كی لۆژیكییه، لی چونكه له‌ئێستادا خه‌ریكه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌گاته خاڵی بنبه‌ست، كه‌ئه‌مه‌ش ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی سیاسی نادیار بكاته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان، به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه دانیشتنی راسته‌وخۆ بكه‌ن و بیروبۆچونه‌كانی خۆیان بگۆڕنه‌وه، چونكه بێ دانیشتن و بێ ئه‌وه‌ی گوێ لهدواكارییهكانی یه‌كتر بگرین، دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش گه‌لی كورد ده‌بێت.
تاكه رێگایه‌ك كه‌ئیمڕۆ بوونی هه‌بێت ئه‌وه‌یه گفتوگۆ بكه‌ین و سازان له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان بكه‌ین.
لی سازان بۆئه‌وه‌یه له‌و هه‌ستیاری و گرژبوونه دووربكه‌وینه‌وه، له‌و لێدوانانه دوور بكه‌وینه‌وه كه ئیمڕۆ میدیاكان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگه ببێته هۆی دروستبوونی كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسی ناساز، سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌مانه به‌زیانی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌زیان بۆئه‌م هه‌رێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ره‌نگه بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بۆ ئه‌م هه‌رێمه ساز‌و گونجاوبێت بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی زیاتری هه‌بێت.
به‌ڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت ده‌ستور رێكاری یاسایی خۆی بڕیوه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بخرێته راپرسییه‌وه، ئه‌مه قسه‌یه‌كی یاساییه‌و ته‌واوه، به‌ڵام ئه‌مه له‌و سه‌رنج و تێبینیه كه‌م ناكاته‌وه كه ده‌ستور كۆمه‌ڵێك مادده‌ی هه‌یه پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ڕووی یاساییشه‌وه قسه بكه‌ین، ده‌بێت لای هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه روون بێت ئه‌مه پرۆژه‌ی ده‌ستوره، واته نه‌بۆته ده‌ستور، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودی ده‌ستوره‌كه‌ش بێت شتێكی ئاساییه بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ندێك خاڵ هه‌مواربكرێت. ئێستاش ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كرێت وه‌ك هه‌موو پرۆژه یاسایه‌كی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان یاخود بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ی ئاماده‌كردووه‌و هه‌موار بكرێته‌وه.
بێگومان ئه‌مه‌ش به‌دانیشتن ده‌بێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، نه‌ك دووره‌په‌رێزی، نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین رۆشنبیری یاسایی و ده‌ستوری شه‌قام له‌یاد بكه‌ین كه ده‌بێت زیاتر له‌ده‌ستور تێبگات و به‌مافه ده‌ستورییه‌كانی خۆی ئاشنا بێت، بۆیه نابێت ئایدیا‌و جیهانبینی سیاسی به‌سه‌ر ده‌ستوردا زاڵ ببێت.
نه‌بوونی دادگای ده‌ستوری
بێگومان له‌هه‌موو وڵاتێكدا كاتێك كێشه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی قوڵ دێته پێشه‌وه، واته دوو بۆچونی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری دروست ده‌بێت، له‌م ساتانه‌دا له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستوری بونی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌م دادگایه بڕیاری كۆتایی و لێبراوانه له‌مه‌سه‌له‌كان ده‌دات.
له‌تونس و میسر له‌دوای روخانی هه‌ردوو رژێمی بن عه‌لی و موباره‌ك، بۆ هه‌موو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان دادگای ده‌ستوری بڕیاری خۆی ده‌رده‌كرد، هه‌موو لایه‌كیش په‌یوه‌ست بوون به‌بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌وه. ئێستا له‌كوردستان دادگای ده‌ستوری بوونی نییه بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه بڕیاری كۆتایی خۆی بدات، بۆیه باشتره هه‌موومان گوێ له‌ده‌نگی یه‌كتر بگرین، لی به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ره‌نگه داواكارییه یاسایی و دهستورییهكانیشمان به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی لاواز بێت و به‌هاو سه‌نگی نه‌مێنێت، چونكه ناكرێت ئێمه داوای ئیستیحقاقه ده‌ستورییه‌كانی خۆمان له به‌غداد بكه‌ین، به‌ڵام خۆمان كێشه‌ی ده‌ستوریمان هه‌بێت، خۆمان تائێستا كه‌هه‌موومان كوردین نه‌توانین له‌سه‌ر ده‌ستورێك كۆك بین، ئه‌مه ده‌بێته خاڵی لاوازی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر به‌غداد، ره‌نگه له هه‌لێكدا نه‌یاره‌كانمان به‌گوێره‌ی یاسا ئه‌مه بقۆزنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
بۆیه له‌م ساته وه‌ختانه‌دا كه دادگای ده‌ستوری بوونی نییه، هیچ رێگاچاره‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كان نه‌ماوه ته‌نها سازانی نیشتمانی نه‌بێت.
ده‌ستور و گه‌مه‌ی سیاسی
لێره‌دا ده‌بێت بڵێین ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا ده‌ستور پرسێكی یاسایی بێت ئه‌وا گومانی تێدانییه به‌دیوێكی تردا سیاسییه، چونكه گرێبه‌ستی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزه سیاسیه‌كانه، به‌ڵام هه‌ر له‌ڕووی یاساییشه‌وه وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد یاساییه بگه‌ڕێته‌وه، بۆ؟ چونكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانێكه‌وه ئاماده‌كرابوو كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچوبوو، ئه‌گه‌رچی ئاماده‌كردنی جێگای ده‌ستخۆشی و ستایشه، هه‌روه‌ها له‌واده‌ی یاسایی خۆشی نه‌خراوه‌ته راپرسی جه‌ماوه‌رییه‌وه، به‌م مانایه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئاساییه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان. به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ په‌رله‌مان نابێت بۆ گه‌مه‌یه‌كی سیاسی بێت، لی ئه‌مه زیان به‌پرسی یاسایی ده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌رێمی كوردستان و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دوابخرێت، چونكه له‌ئێستادا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت خاڵ به‌خاڵی ئه‌م پرۆژه‌یه پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئه‌وا هه‌موار بكرێته‌وه، بۆیه نابێت ده‌ستور بكرێته گه‌مه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌و ره‌وشه به‌هه‌ڵواسراوه‌یی بمێنێته‌وه.
هه‌وروه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بخرێته‌ڕوو ده‌ستور دوو جۆره: ده‌ستورێكی میانڕه‌و و ده‌ستورێكی توند، ده‌ستوری میانڕه‌ویش بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت كه سه‌قامگیر نه‌بووه و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كان خێرا ده‌گۆڕێن، بۆیه ئاساییه ده‌ستوریش هه‌مواربكرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د فاتیح محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

