riklam

گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی مردووه‌ زیندووه‌كان

kurdistani 10:59 AM - 2013-06-17
گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی مردووه‌ زیندووه‌كان

گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی مردووه‌ زیندووه‌كان

هه‌واڵی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ وای لێهاتووه‌ كه‌وا بۆته‌ ڕووداوی ئاسایی و به‌ شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ ڕووده‌دات له‌ هه‌موو جیهان، له‌ یه‌كێك له‌ كێڵگه‌كانی ولاَتی به‌ریتانیا، به‌ ئامانجی شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی بۆ ئینسكلۆپیدیای (گینیس)ی جیهانی، بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان، له‌ژێر دروشمی (گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی مردووه‌ زیندووه‌كان) گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زارو 100 كه‌س به‌شداریان تێدا كردبوو كرایه‌وه‌.

ڕێكخه‌ری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌ڕای گرنگی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی به‌م ڕووداوه‌، به‌لاَم نه‌مانتوانی ژماره‌ی پێوانه‌یی فیستیڤاڵه‌كه‌ی پێشتر بشكێنین، كه‌ پێشتر ڕێكخرابوو وه‌ تێیدا گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی زیندووانی تێدا ڕێكخرابوو، جلوبه‌رگی مردووانیان پۆشی بوو، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌ختی (ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا) بوو، هه‌روه‌ها  ژماره‌ی به‌شداربووه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ی پێشتر گه‌یشته‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س، هه‌موویان خۆیان كردبوو به‌ مردوو له‌ ڕێگای پۆشینی جلوبه‌رگێك كه‌ له‌ جلوبه‌رگی مردووه‌كان ده‌چوو.

PUKmedia  ئا/ به‌یار خالید به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket