riklam

له‌سه‌ر ره‌وشی ژنانی هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ راپۆرتێكی BBC ده‌كرێت

kurdistani 05:10 PM - 2013-06-16
ئه‌نجومه‌نی خانمان و كونسوڵی به‌ريتانیا به‌دواداچوونه‌كه‌ ده‌كه‌ن

ئه‌نجومه‌نی خانمان و كونسوڵی به‌ريتانیا به‌دواداچوونه‌كه‌ ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 16-6 په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان به‌ ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ئه‌نجومه‌ن، له‌میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هیو ئیڤنـز كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی ژنانی له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ باسی له‌ ستراتیژیه‌تی نیشتمانی په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئه‌نجومه‌نی خانمانی به‌ كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا راگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ چه‌واشه‌كارییه‌ی كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ كه‌ناڵی "BBC"ی نیمچه‌ ره‌سمی به‌ریتانی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ژنانی هه‌رێم بلاَوكرایه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانی سێ ساڵ و چوار مانگی رابردووی خۆسوتاندنی ژنان له‌هه‌رێمدا خسته‌ به‌رده‌ستی ناوبرا.
 له‌به‌رامبه‌ردا هیو ئیڤنـز به‌ڵێنیدا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و راپۆرته‌ بكات و له‌نزیكه‌وه‌ له‌ راستی مه‌سه‌له‌ بزانێت، هه‌روه‌ها كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا پاڵپشتی خۆی بۆ ستراتیژیه‌تی نیشتمانی په‌ره‌پێدانی ره‌وشی     ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان و پرۆژه‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی خانمان ده‌ربڕی و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی خانمانی به‌رزنرخاند، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ هه‌نگاوی باشی ناوه‌، په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ژنانیش پێویستییه‌كی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێینه‌ش شانبه‌شانی پیاوان رۆڵیان هه‌بێت له‌ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی.

 هیو ئیڤنـز دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌و هیوایه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان له‌بواره‌ جیاجیاكاندا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژنانی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket