له كۆنفرانسی پارتی پێشكه‌وتنخوازی ڕۆژئاوادا ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال كرا
kurdistani 01:51 PM - 2013-06-16
ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال كرا
له‌ژێر دروشمی (سه‌ركه‌وێ راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژئاوا) لقی هه‌نده‌رانی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كوردستانی سوریا، ڕۆژی 16-6 بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له شاری بیله‌فێلدی ئه‌ڵمانیا، دووه‌مین كۆنفرانسی رێكخستنه‌كانی خۆی سازدا‌و جگه له نوێنه‌رانی یه‌كه‌كانی ڕێكخستن له‌سه‌ر تاسه‌ری ئه‌وروپا نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان له نێوانیادا وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌شداریان تێداكرد.
سه‌ره‌تای كۆنفرانس وته‌یه‌كی بروسك نه‌جاڕ به‌رپرسی لقی هه‌نده‌رانی پارته‌كه خوێندرایه‌وه، وێرای كردنه‌وه‌ی كۆنفرانس و به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان ئاماژه‌ی به‌ڕه‌وشی ناله‌باری وڵاتی سوریا و كوشتوبڕه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌دو خۆڕاگری خه‌ڵكی سوریا به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی كرد، وتاره‌كه مه‌ترسی پارته‌كه‌ی خسته‌ڕوو له درێژه‌كێشانی بارهكهو ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هه‌ردوولای ڕژێم و هه‌ندێك لایه‌نی چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان كه له‌ئاست كێشه‌كانی كورددا هه‌ڵوێستی ناشایسته ده‌رده‌بڕن و به‌شێوازی نا مرۆڤانه ڕووبه‌ڕووی شۆڕشگێرانی شاره‌كانی كوردستان ده‌بنه‌وه.
لهكۆنفراسهكه ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی كوردی وتاری خۆیان پێشكه‌شكرد له‌وانه وتاری كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن سه‌لام عه‌بدولڕه‌حمان و لهبهشێكیدا هاتبوو مامۆستا عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش سیاسهتمهدارو یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه‌تان له‌و كهسایهتیانهن كه هاوڕێ و دۆستی نزیكی سه‌رۆك مام جه‌لال بوه، چونكه جه‌نابی مام جه‌لال له‌و قۆناغه به هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حوكمی شاهانه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی عیراقه‌وه دووچاری ڕاوه‌دونان بوبۆوه له سوریا داده‌نیشت و به‌رده‌وامبوو له‌كاری سیاسی خۆی، به‌شداریی و كاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخۆی هه‌بوه له داڕشتنی پرۆگرامی سیاسی پارته‌كه‌تان و دامه‌زرێنه‌رانیشی پشتیان به سه‌لیقه‌و شاره‌زایی سیاسی و ئه‌زمونی خه‌باتی جه‌نابیان به‌ستوه، په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و خه‌باتی هاوبه‌شی كوردانی هه‌ردوو پارچه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و كاتێك ی.ن.ك-یش دروستبوو په‌یوه‌ندییه‌كان فراوان تر سیستیماتیكیان بهخۆوهبینیوهو تائێستاش هه‌تا دێ باشتر‌و پتهوتردهبن.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا و پارتی دیموكراتی كورد و پارتی یه‌كسانی كورد وكۆمه‌ڵه‌ی یاسا، وتاریان خوێندرانه‌وه‌و هه‌موویان یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردی سوریا له لایه‌ك و هێزه‌كانی سه‌رتاسه‌ری كوردستانیان دووپاتكرده‌وه له‌پێناو وه‌دیهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی كوردانی ڕۆژئاوا.
دوای ئه‌وه كۆنفرانس ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هه‌موو به‌شه‌كانی و گفتوگۆ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێشخستنی پارته‌كه له‌ده‌ره‌وه‌و پاڵپشتی پرۆسه‌ی سیاسی ناوه‌وه، وێرای داڕشتنی میكانیزمێكی تازه‌ی كاركردن ستافێكی تازه‌ش بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی لقه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌و كۆنفراسه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی 56 مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارته‌كه.
پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كوردستانی سوریا له 1957/6/14 وه‌ك یه‌كه‌مین پارتی سیاسی كورد له كوردستانی سوریا، وه‌ك پێویستیه‌كی مێژوویی له‌سه‌رده‌ستی (حه‌مید حاجی ده‌روێش ) و پۆلێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و سه‌رده‌مه دروستكراو ئێستا له نێو ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و كۆنگره‌ی نیشتیمانی كوردیدا پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ی.ن.ك-یش له ئاستێكی زۆر باشدایه.
PUKmedia بورهان ئه‌مین – ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

