riklam

ئێران.. كاندیدی ریفۆرمخوازان له‌پێشه‌نگدایه‌

kurdistani 05:31 PM - 2013-06-15
رۆحانی به‌ره‌و كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌نگاو ده‌نێت

رۆحانی به‌ره‌و كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌نگاو ده‌نێت

هه‌رچه‌ند تائێستا ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، تا ئێستا حه‌سه‌ن رۆحانی كاندیدی نزیك له‌باڵی ریفۆرمخوازان له‌پێشه‌نگدایه‌و كۆی ده‌نگه‌كانیشی 11 ملیۆن و 754 هه‌زار ده‌نگی تێپه‌ڕاندووه‌.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران له‌نوێترین راپۆرتی تایبه‌ت به‌ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، كه‌ سه‌عات 3.30 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-6، به‌كاتی تاران بڵاویكرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، حه‌سه‌ن رۆحانی تائێستا به‌ 11 ملیۆن و 754 هه‌زار و 13 ده‌نگ له‌پێشه‌وه‌ی ركابه‌ركانی دێت و محه‌مه‌د باقر قالیباف به‌ 3 ملیۆن و 494 هه‌زار و 938 ده‌نگ  له‌ پله‌ی دووه‌م دێت، دوای ئه‌ویش موحسین ره‌زایی به‌ دوو ملیۆن و 723 هه‌زارو 202 ده‌نگ و سه‌عید جه‌لیلی به‌ دوو ملیۆن و 593 هه‌زار و 169 ده‌نگ له‌ پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م دێن، هاوكات عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی له‌پله‌ی پێنجه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنێك و 405 هه‌زار و 543 ده‌نگ و سه‌ید محه‌مه‌د غه‌ره‌زی-یش كه‌ ته‌نها 276 هه‌زار و 499 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌دواوه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ دێت.
تائێستاش پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌و وه‌زیری ناوخۆی ئێرانیش هیوای خواست ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كۆتایی بێت و ده‌رئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌ندرێت.

PUKmedia
و/ جه‌واد حه‌یده‌ری  سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرناو میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket