riklam

كوڕێكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو عوسمان چێوار گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 07:07 PM - 2017-08-17
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-8-2017 كوڕێكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو عوسمان چێوار له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گیانیله‌ده‌ستدا .

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوڕێیه‌كی نزیكی (كاڵزۆ) ی كۆچكردووی كوڕی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو عوسمان چێوار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كوڕی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو عوسمان چێوار به‌ناوی (كاڵزۆ)  له‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداو بڕیاره‌ پرسه‌كه‌شی له‌ مزگه‌وتی ئه‌حه‌ سوور له‌سلێمانی بۆ دابنرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك كاڵزۆ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ سه‌ردانی پزیشكی كردوه‌و له‌هه‌فته‌ی رابردووشدا جارێكی تر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

ئه‌و هاوڕێیه‌ی كاڵزۆ وتیشی: كاڵزۆ یه‌كێك بووه‌ له‌و كوردانه‌ی به‌ریتانیا كه‌ زۆر هاوكاری كورده‌كانی كردوه‌ كه‌ رۆیشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌و پێشتر كارمه‌ندی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بووه‌و له‌ ته‌مه‌نی 44 ساڵیدا گیانیله‌ده‌ستدا.


PUKmedia تایبه‌ت

2222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket