مه‌لا به‌ختیار: هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌موو شته‌كان بۆ تفه‌نگ بگێڕینه‌وه
kurdistani 10:33 PM - 2013-06-12
وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێت شانازی به‌هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی بكه‌ین
به‌ئاماده‌بونی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6/12 له‌هۆڵی میدیا له‌شاری هه‌ولێر، بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و روناكبیری گه‌لاوێژ، مه‌راسیمێكی تایبه‌تی رێزلێنانی بۆ هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی به‌ڕێوه‌برد.
له‌وتارێكی تایبه‌تیشدا، مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند: وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێت شانازی به‌هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی و خهسڵهتهكانییهوه بكه‌ین.
له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دڵنیام مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موومانه كه بنكه‌ی ڕووناكبیری گه‌لاوێژ، ڕێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره، هه‌ڵكه‌وتوو هۆمه‌ر دزه‌یی ڕێكده‌خات و
ئه‌م ڕێزلێنانه‌ش، ده‌لاله‌تی زۆری هه‌یه.
له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه كرنگترین و یه‌كێك له‌جوانییه‌كان له به‌رجه‌سته‌كردنی بههرهكهیدا، ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی پێناسه‌ی خۆی هه‌یه‌و لاسایكردنه‌وه‌ی نییه‌و نه‌چووه لاسایی هونه‌رمه‌ندانی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك، ماملێ، عه‌لی مه‌ردان، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی و یان هیچ هونه‌رمه‌ندێكی تر بكاته‌وه، وتیشی: هۆمه‌ری دزه‌یی به‌رهه‌می كورده‌واریی، فۆلكلۆریی و هه‌ندێك ئاوازی ره‌سه‌ن و ره‌سه‌نایه‌تی كوردی، تێكه‌ڵ به‌و ده‌نگه هارمۆنییه بێ ئه‌ندازه خۆشه‌ی كردووه، كه خۆی هه‌یه‌تی و ئه‌و ده‌نگه‌ش به‌ته‌نها لههۆمهر دزه‌یی-دا هه‌یه.
ڕونیشیكرده‌وه كه: ئه‌و چێژه‌ی له‌ده‌نگی هۆمه‌ر دزه‌یی وه‌ریده‌گرێت، ناتوانی لههونهرمهندێكی دیكه‌ی وه‌ریبگرێت.
ئه‌وه‌شی به‌جوانترین پێناسه زانیی بۆ ئه‌و ئه‌فسونه‌ی كه له ده‌نگی هۆمه‌ر دزه‌یی-دا بونی هه‌یه‌و له‌و رووه‌شه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌فسونه‌ی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند، هه‌م ئاوازی ره‌سه‌نی كوردییه‌و هه‌م وشه‌ی جوانی فۆلكلۆری كوردهوارییهو هه‌م هه‌ڵبژاردنی شیعر‌و ئاوازهكانێتی، كه هه‌مویان پێكه‌وه تێكه‌ڵ به‌و كه‌شی هارمۆنییه‌ته ده‌كات كه له‌ده‌نگیدا هه‌یه.
وتیشی: هه‌موو ئه‌مانه‌ش جیاواز له‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت زۆر به‌جوانی، هه‌ندێك به‌رهه‌م و هه‌ستی كوردهواری تێكه‌ڵ به‌هه‌ستی تازه‌ی شارستانی بكات. ئامێری نوێی موزیك، تێكه‌ڵ به‌ئاوازی ره‌سه‌نی كۆنی كوردی بكات و به‌رهه‌مێكی لێدهخوڵقێنێت، كه مرۆڤ ده‌توانێ به‌شانازییه‌وه ناوی لێبنێت داهێنان، داهێنان؛ به‌مانای وشه‌ی داهێنان، بۆیه جێگیهی خۆیه‌تی كه ڕێزی لێگیراوه.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كه‌م له‌و ده‌نگانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری كرماشان و قه‌سری شیرین و لوڕ‌و به‌ختیاری هه‌ڵكه‌وتوون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌بووه، كه من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌باكوری كوردستانه‌وه، له موكریانه‌وه، لهههولێرو كه‌ركوكه‌وه، توانیویانه رۆبچنه هه‌ستی خه‌ڵكی خانه‌قین، چونكه زۆرتر له‌ژێر كاریگه‌ری هونه‌ری لوڕی و ناوچه‌ی كرماشاندان، هه‌روه‌ك خانه‌قین خۆیشی كانگایه‌كی جوانی هونه‌ری كوردی و موزیك و مه‌قامی كوردییه‌و یه‌كێكیشه له‌شاره پێشه‌نگه‌كان، به‌ڵام كاكه هۆمه‌ر، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه توانیوێتی له‌خانه‌قین جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌به‌شێكی تری وتارهكهیداو به‌گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كی ساڵی ١٩٧٥،
ئاماژه‌ی به‌كاریگه‌ری گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی كرد، ته‌نانه‌ت لای هونه‌رمه‌ندانی وه‌كو خوالێخۆشبوو قادر كابان، هه‌روه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌شی به‌یه‌كێك لهلوتكهكانی گۆرانی كوردی وهسفكردو راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌وانه مانای ئه‌وه‌یه كه هۆمه‌ر دزه‌یی هونه‌رمه‌ندێكه له لوتكه‌دایه‌و ئه‌وانه‌شی كه گوێمان لێبووه، له دامێنه‌وه سه‌یرمان كردوه.
مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و وتار‌و نوسینانه‌ی نوسراون و ده‌وترێن، یاههندێك له‌و لێكدانه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر هونه‌رو موزیكی كوردی هه‌یه، لێكدانه‌وه‌ی قوڵ نین و ئه‌م بواره هێشتا وه‌ك پێویست بایه‌خی قوڵی پێنه‌دراوه‌و ناتوانین، بڵێین كه ئه‌وه‌نده لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هونه‌رو هونه‌ری گۆرانی كوردی هه‌یه، كه توانیوێتی مافی ئه‌م به‌ش و لایه‌نه‌ی هونه‌ر بدات.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه كه‌پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی تواناسازیدا، ئاوڕێكی جدی له‌بواری هونه‌ر بداته‌وه‌و گرنگی بواری هونه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وپێناوه‌دا ده‌یانه‌وێت درێژه به‌خوێندن بده‌ن له‌به‌رچاو بگرێت و به‌تایبه‌ت له‌و رووه‌شه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد‌و وتی كه: هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها وابزانین مێژووی ئێمه پڕاوپڕه له‌مێژووی سیاسه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تی و شه‌ڕو شه‌ڕه‌نگێزی! و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م تێڕوانینه وانییه‌و ئه‌مه‌شی به‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ناوبرد‌و وتی: له پێكهاته‌ی مرۆڤی كورد‌و له‌ڕێڕه‌وی دورودرێژی مێژوویی چۆنێتی پاراستنی كورد‌و كوردستاندا، له‌كورده‌واریدا، هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه، كه هه‌موو شته‌كان بۆ تفه‌نگ بگێڕینه‌وه. هه‌موو شته‌كان نه‌ك تفه‌نگ نین، به‌ڵكو زۆرجار تفه‌نگ كاره‌ساتی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه‌و نه‌یتوانیوه ئامانجه گه‌وره‌و جوانه‌كانی ئێمه به‌دیبهێنێت. ئه‌گه‌رچی راپه‌ڕین و قوربانیدانه‌كان و هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌رو سه‌ركردانه‌ی، سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كان و راپه‌ڕینه‌كانی ئێمه‌یان كردووه جێگه‌ی شانازین، به‌ڵام هه‌موو شتێك له‌واندا كۆنابێته‌وه‌و به‌وانه‌وه نابه‌سترێت، چونكه له وڵاتی ئێمه‌دا زۆر لایه‌نی تر هه‌یه، كه سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری بووه، به‌ڵام وه‌ك پێویست ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه كه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بووه‌و چ رۆڵێكی هه‌بووه له‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌م چواردهورهو له‌و مێژووه پڕ تراجیدیایه‌دا ، نه‌ته‌وه‌ی كوردی ده‌رباز كردووه‌و هێناویتییه ئه‌م ئاسته‌ی كه له باشوری كوردستاندا ئه‌م فیدراڵییه‌ت و ئازادییه‌ی هه‌یه، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌سیش وه‌ك پێویست، قه‌دری ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه نازانێت.
وتیشی: پێشتر له‌فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ئاماژه‌م پێداوه‌و وتوومه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی شێخ مه‌حمود نه‌خوێنده‌وار روخاندبێتی، ئه‌وا ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراسییه‌ی ئێمه، هه‌ندێك خوێنده‌وار عه‌یبداری ده‌كات.
مه‌لا به‌ختیار، له‌كۆتایی وتارهكهشیداو له‌به‌رامبه‌ر رۆڵی ئه‌و رۆشنگه‌رانه‌ی له‌ڕێگی ئهدهبهكهیانهوه زمانی كوردیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌لتوره‌ی له‌ڕابردوودا هه‌بووه، پاراستووه، ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی ژماره‌یه‌ك لهڕۆشنگهرانی كوردی وه‌ك ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌حوی و مه‌لای جزیری و حه‌مدی و نالی كرد‌و رایگه‌یاند: وتنی شیعر به‌كوردی و له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ته‌حه‌دایه‌ك بووه‌و متهسهوفهكانی كورد كردوویانه‌و ئه‌مه‌شی به‌گه‌وره‌ترین كوردایه‌تی و سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی وه‌سفكرد، هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند كه: وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێت شانازی به‌هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی و خهسڵهتهكانییهوه بكه‌ین، شانازی به‌جیاكاری ده‌نگی ئه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌كانی تردا بكه‌ین، شانازی به‌وه بكه‌ین، كهڕێڕهوێكی داهێنا له‌هونه‌ری گۆرانی كوردیدا، كه پێش ئه‌و نه‌بووه‌و دوای ئه‌ویش ئاسان نییه دروست ببێته‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

