وێنه.. لێكردنه‌وه‌ی ترێ له‌شارباژێڕ ده‌ستیپێكرد
گەلەری 05:03 PM - 2021-08-17
ساڵانه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب دا ده‌ست ده‌كرێت به‌لێكردنه‌وه‌ی ترێ، خاوه‌ن باخ و ره‌زه‌كان به‌كۆمه‌ڵ ده‌چنه سه‌ر ڕه‌زه ترێ كه‌یان و تڕیكهیان لێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی ئه‌و ترێیهش، له بازاره‌كان ده‌فرۆشرێت و بهشێكییش ده‌كرێت بهمێوژ و به‌شێكی تریش ده‌كرێت به سركه‌و ھه‌روه‌ھا به‌شێكی تریشی ده‌كرێت به دۆشاو.
كه‌م كه‌س ھه‌یه ناوبانگی ترێی شارباژێری نه‌بیستبێت، گوندی مالومه كه ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای شارباژێره‌وه، ساڵانه دانیشتوانی ئه‌و گونده رێژه‌یه‌كی زۆر ترێ به‌رھه‌م ده‌ھێنن و ده‌یبه‌نه بازاڕ.
دانیشتوانی گونده له‌به‌یانی زووه پاش بانگی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ ده‌چنه سه‌ر ڕه‌ز و باخه‌كانیان تاوه‌كو سه‌عات 9 ی به‌یانی كارده‌كه‌ن و ترێ لێ ده‌كه‌نه‌وه و پاشان له‌سه‌ر گوێنی ڕای ئه‌خه‌ن بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ تا ئه‌وه‌نده‌ی ووشك ده‌بێته‌وه .
ھیوا فاروق دانیشتووی گوندی مالوومه له قه‌زای شارباژێڕ بۆ PUKmedia وتی:" ساڵانه له‌دوای 15-8 وه ده‌ست ده‌كه‌ین به لێكردنه‌وه‌ی ترێ، ھه‌موو به‌یانیه‌ك دوای بانگی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ دێینه سه‌ر ڕه‌زو باخه‌كانمان تاوه‌كو كاتژمێر ٩ سه‌رله‌به‌یانی كارده‌كه‌ین و ترێ لێ ده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی" ئه‌م ساڵ كه‌م بارانی ووشكه ساڵی كاریگه‌ری كردووه سه‌ر به‌رھه‌می ترێكهمان، به‌جۆرێك به‌شێكی كهومی ترێ كه ووشك بووه، به‌ڵام ھه‌رچه‌نده وشكه ساڵی بوو بهرھهمهكهمان ھه‌ر باشه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" پاش ئه‌وه‌ی ترێ كه لێ ده‌كه‌ینه‌وه دواتر له‌سه‌ر گوێنی رایدهخهین و بۆماوه‌ی ٢٠ رۆژ تاوه‌كو ووشك بێته‌وه ببێته مێوژ، پاشان ده‌یبه‌ینه بازار و ده‌یفرۆشین، به‌شێكیشی ده‌كه‌ین به شه‌ربه‌تی مێژو و به‌شه‌كه‌ی تریش ده‌كه‌ین به سركه‌و به‌شیچكی تریش ده‌كرێت به دۆشاو".
ھیوا باسی ناوبانگی ترێی شارباژێر ده‌كات و ده‌ڵێت" ترێ ی شارباژێڕ ناوبانگی باشی ھه‌یه‌و ئه‌ویش به‌ھۆی فێنكی ئاو ھه‌روا و ھه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیاكهوهیه، كه ھه‌موو جۆره ترێیه‌ك به‌رھه‌م ده‌ھێنرێت، ته‌نانه‌ت خواستێكی زۆریشی له‌سه‌ره".
خه‌رامان حوسێن ژنێكی به‌ته‌مه‌نی گوندی مالومه‌یه بۆ PUKmedia وتی" ساڵانی ڕابردوو ڕه‌زو وباخێكی زۆر ده‌كرا به‌ترێ. ھه‌موو ئه‌ندامانی خێزانكه به‌یه‌كه‌وه ده‌چووین ترێ كه‌مان لێ ده‌كرده‌وه و به‌شێكی زۆری ده‌كرا به مێوژ و شه‌ربه‌ت ، به‌ڵام ئێستا لێ ده‌كرێته‌وه ووشك ده‌كرێته‌وه ئاسانكاری زۆر كراوه ،ترێ كه زۆر شتی لێ دروست ده‌كرێت".
وتیشی" ئێمه له‌به‌یانی زووه ھاتووینه‌ته ناو ره‌ز و باخه‌كه‌مان ترێ لێ ده‌كه‌ینه‌وه، وشكی ده‌كه‌ینه‌وه ،پاشان به‌شی خۆمانی لێ ھه‌ڵده‌گرین و به‌شه‌كه‌ی تریش ده‌به‌ینه بازار و ده‌یفرۆشین ".
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ: شاد ئیبراھیم
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25