شۆڕش ئیسماعیل: گرنگترین هه‌نگاوی ریفراندۆم كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه
چاوپێکەوتن 10:48 PM - 2017-07-02.
پرسی ریفراندۆم لە باشووری کوردستاندا پرسێکی هەنووکەییە کە سەرجەم کایە سیاسی و یاساییەکان و ناوەندە میدیایی و رووناکبیرییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووەو مشتومڕێکی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عیراقی و ئیقلیمی و جیهانیشدا بەدوای خۆید هێناوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی کاراو خاوەن پێگە لە باشووری کوردستاندا جگە لەوەی لە کۆبوونەوەی رۆژی 7/6/2017دا لە پیرمام لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستاندا «جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی» کە بۆ دیاریکردنی وادەی ریفراندۆم بەشداربوو و دەنگی بۆ پرۆژەکە داوە، هاوکات هەر خۆی لەسەرەتاوە هەڵگری دروشمی مافی چارەی خۆنووسین بووەو وەک ئامانج و ستراتیژی خۆی هەمیشە کاری بۆ کردووەو لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیشدا بە زۆرینەی دەنگ ئەو پرسەی پەسەند کرد.
بەدەر لەوەش بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان یەکێکە لە خاڵە دیارەکانی رێکەوتنە سیاسییەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا کە لە 17/5/2016دا ئیمزا کراوە، بەڵام یەکێتی دیدو تێڕوانینی خۆی هەیە لەسەر میکانیزمی ریفراندۆمەکەو ئەوەشی نەشاردۆتەوەو لە ئەولەوییەتی کۆبوونەوەکەی پیرمام و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دوا کۆبوونەوەشیدا لە سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕاندا دایناوەو جەختی لەسەر کردۆتەوە کە بریتییە کە کارکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
بەمەبەستی روونکردنەوەی زیاتری باری سەرنجی یەکێتی، ئەم دووتوێیە دوو چاوپێکەوتنی لەخۆ گرتووە کە یەکێکیان کوردستانی نوێ لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردندا سازیکردووەو ئەوەی دیکەشیان دیدارێکی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستانە لەگەڵ فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە هەردووکیان لە دوو گۆشە نیگای جیاوازەوە رووناکییان خستۆتە سەر لایەنی یاسایی و سیاسی و تەکنیکیی پرۆسەی ریفراندۆم و هەڵسەنگاندنی هەلومەرجە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان.
ریفراندۆم‌و ئاماده‌كارییه سیاسی‌و ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و پرسه، یه‌كێكه له‌و ئه‌ركانه‌ی كه به‌رپرسیارێتیی گرنگ ده‌خاته ئه‌ستۆی دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن‌و راپرسییه‌وه، چ له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه كارگێڕییه‌كان‌و چ له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ربه حزبه سیاسییه‌كان، بۆیه گه‌رمبوونی قسه‌وباس‌و مشتومڕی تایبه‌ت به ریفراندۆم له باشووری كوردستاندا، به‌شێك له‌و ئه‌ركه ده‌خاته ئه‌ستۆی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی ی.ن.ك-یشه‌وه، بۆیه بۆ زانینی باری سه‌رنج‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و پرۆسه گه‌وره‌و چاره‌نووسسازه، كوردستانی نوێ به‌پێویستی زانی ئه‌م دیداره له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیدا بكات.
*دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ پشتیوانیی بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ربڕی، ئایا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به دوو به‌ش به‌ڕێوه‌چوو، هیچ قسه‌و باسێك له باره‌ی میكانیزمه‌كانی به‌شداریی له‌و پڕۆسه‌یه‌دا كرا؟
شۆڕش ئیسماعیل: ریفراندۆم جۆرێكه له جۆره‌كانی دیموكراسیی راسته‌وخۆ، تێیدا گه‌ل راسته‌وخۆ قسه‌ی خۆی ده‌كات. راسته ئێمه وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، له مێژووی كاركردنی خۆماندا ئه‌مجۆره پرۆسه‌یه‌مان ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا كردوومانه، زۆر له ریفراندۆم قورستربوون. ناچاربووین جۆره‌ها تاكتیك‌و پلان‌و به‌رنامه جێبه‌جێ بكه‌ین. له‌ئێستادا، زۆربه‌ی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه، په‌یوه‌ستن به كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌وان خۆیان كۆی ئاماده‌كارییه‌كان له‌ڕووی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست‌و دابه‌شكردنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان‌و ئاماده‌كردنی كارمه‌ندی پێویست و هه‌موو پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پڕۆسه گرنگه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
ئه‌ركی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا قورستره، چونكه حكومه‌تی عیراق هیچ هاوكاریان نابێت. له‌كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شنگال و ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌واو شوێنه‌كانی تردا، ئاسانكارییان بۆ ناكات. پاشان ئه‌م كاره به‌ته‌نها په‌یوه‌ندیی به دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی زۆری كوردیشمان له هه‌نده‌ران، له وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان‌و له‌ئه‌مریكا هه‌یه، ده‌بێت كار بۆ به‌شداركردنی ئه‌وانیش بكرێت، ئه‌مه‌یان ته‌نانه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش قورستره.
ئه‌مه نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌رك، به‌ڵكو مافی هه‌موو تاكێكی كوردستانه كه ده‌نگی هه‌بێت له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی كوردستاندا. له‌پاڵ ئه‌م ئاماده‌كارییانه‌دا، كه كارێكی ئاسان نین، ده‌بێت ده‌نگده‌ران له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه ئاماده بكرێن، هان بدرێن بۆئه‌وه‌ی به‌په‌رۆشه‌وه، به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیه‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شداریی بكه‌ن.
لێره‌دا، ئێمه وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، به‌شێك له‌و ئه‌ركه‌مان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه كۆمه‌ڵێك دروشم، بڵاوكراوه‌و لیفلێتی روونكردنه‌وه، خستنه‌ڕووی لایه‌نه ئیجابییه‌كانی به‌شداریكردن بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بكه‌ینه‌وه، ئه‌مجاره‌یان ئێمه وه‌ك یه‌كێتی كار بۆ ئه‌وه ناكه‌ین كه ده‌نگده‌ر به‌لای خۆماندا رابكێشین، به‌ڵكو به‌هه‌موو لایه‌ك هانیان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی روو بكه‌نه سندوقه‌كان‌و ده‌نگ بۆ خۆیان‌و بۆ ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن.
ئه‌ركی ئێمه‌یه وابكه‌ین رۆژی ده‌نگدان، ببێته رۆژی ئاهه‌نگگێڕانی گه‌وره، رۆژی ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووس‌و ئاینده‌مان. گوڕ‌و تین ببه‌خشینه‌وه به هاووڵاتی. وابكه‌ین ئه‌و رۆژه ببێت به جه‌ژنێكی نیشتمانیی گه‌وره، به‌جۆرێك نه‌وه دوای نه‌وه شانازیی به‌م رۆژه‌وه بكه‌ن كه به‌رهه‌می هه‌بووه‌و ده‌وڵه‌تی كوردیی لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مه دیوێكی ئاماده‌كارییه‌كانه، دیوه‌كه‌ی تری سیاسی‌و یاساییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دیوه‌یان هاوسه‌نگ نه‌بێت به‌دیوه‌كه‌ی تر، به وردی‌و وریایی مامه‌ڵه‌ی تێدا نه‌كرێت، پرسه‌كه (ریفراندۆم) لاسه‌نگ ده‌بێت‌و كۆمه‌ڵێك خاڵی لاوازیی لێ ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌بێت هه‌وڵێكی زۆری سیاسیی بخرێته‌گه‌ڕ بۆ قسه‌كردن‌و قایلكردنی لایه‌نه ناوخۆیی‌و هه‌رێمی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له راستیدا ده‌بوو زۆر پێش ئێستا ده‌ست به‌و كاره بكرایه، به‌ڵام ئینگلیز وته‌نی، هه‌رگیز دره‌نگ نییه‌و مه‌سه‌له‌كه زیاتر له‌سه‌ر لێزانی‌و توانای قایلكردن‌و دڵنیاكردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه له‌وه‌ی ریفراندۆم زیان به كه‌س ناگه‌یه‌نێت‌و له ناوچه‌كه‌دا كێشه‌و ئاڵۆزی دروست ناكات. ئارامی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دابین ده‌كات.
له‌گرنگترینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بنرێت، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ده‌بێت په‌رله‌مان یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئاماده بكات، هه‌موو رێكاره یاسایی‌و كارگێڕییه‌كان فه‌راهه‌م بكات، خۆی سه‌رپه‌رشتیارو چاودێریی پرۆسه‌كه بێت. به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ریفراندۆم ئه‌گه‌ر بشكرێت‌و سه‌ركه‌وتووش ببێت، پشتیوانیی یاسایی نابێت، چونكه په‌رله‌مان ئاوێنه‌ی دیموكراسیی هه‌رێمه‌كه‌مانه، خۆی دامه‌زراوه‌ی ره‌وای هه‌ڵبژێردراوی یاسادانانه، هه‌ر بڕیارێك له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان دابنرێت، ئه‌و سه‌نگ‌و به‌هایه‌ی نابێت. ئه‌گه‌ر ده‌رگای په‌رله‌مان ئاوه‌ڵا نه‌كه‌ین، ناتوانین پشتیوانیی سیاسی‌و یاسایی ده‌وڵه‌تان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، دوژمنان‌و نه‌یارانی كورد زۆریان پێ خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه بێ په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت. پاشانیش پێویسته هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیزو یه‌كگرتوو یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ بن، هه‌موویان به ئاراسته‌ی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا كاربكه‌ن، زۆر جێی خۆیه‌تی ئه‌و قسه‌یه‌ی دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی كاركردنمان بێت كه ده‌ڵێت «به‌نیسبه‌تی كورده‌وه، خراپترین ده‌وڵه‌تی كوردی له باشترین ده‌وڵه‌تی بێگانه باشتره.»
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه ریفراندۆم هه‌موومان یه‌ك ده‌خات، ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نییه كێبڕكێ بكه‌ین له‌سه‌ر بردنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان بردنه‌وه هی هه‌موومانه‌و دۆڕانیش ئێخه‌ی هه‌موومان ده‌گرێت. ده‌بێت هه‌موومان هه‌ڵوێستمان یه‌ك بخه‌ین، ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی هه‌موو حزب‌و لایه‌نه‌كان، پێكه‌وه‌و به‌هه‌ره‌وه‌زیی كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگده‌ری كورد رووبكاته سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و پشتیوانی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكات. واته ئه‌مجاره ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان یه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی پێك دێنن و ئه‌وه‌ش كه له‌پێناویدا كارده‌كرێت، ئاینده‌ی نیشتمانه‌كه‌مانه.
ئه‌گه‌ر بشڕوانینه وێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، ره‌نگه ده‌وڵه‌تانی دنیا راسته‌وخۆ كاریان به‌م ریفراندۆمه‌ی ئێمه نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك ئێمه له ژێر سێبه‌ری په‌رله‌ماندا به‌باشی پرۆسه‌كه‌مان ئه‌نجامداو زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی كورد به ئاڕاسته‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌نگیاندا، ئه‌وا دنیاش سه‌یری داوا‌و ده‌نگی گه‌لێك ده‌كات. دنیا زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌كات كه واقیعه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هێشتا نه‌هاتۆته دی. له دونیاشدا زۆرجار گه‌لێك یان وڵاتێك بڕیاری كارێكی داوه‌و وڵاتانی تر بێده‌نگ بوون یاخود بگره دژایه‌تیشیان كردووه، به‌ڵام كه به‌رهه‌می داوه به‌ده‌سته‌وه، ئیتر پشتیوانی‌یان لێكردووه. نموونه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌مه یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوایه. له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌مریكاییه‌كان زۆر راشكاوانه رایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵیدا نین، به‌ڵام كاتێك كاره‌كه‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌مریكا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت بوو كه دانی پێدا نان.
له‌وڵاتی خۆشمان‌دا له‌ساڵی 1991دا‌و دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو، جۆرج بوش-ی باوك رایگه‌یاند كه كاری ئه‌وان ته‌واو بووه‌و سه‌ربازی خۆیان له‌ناو عیراقدا به‌كوشت ناده‌ن. به‌مه‌ش حكومه‌تی عیراق ده‌ستكراوه بوو بۆ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینه‌كانی كوردستان و باشوور.
به‌ڵام دوای روودانی كۆڕه‌وی كورد، كاتێك جیهان بینی به ملیۆنان كورد خاك و ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشت‌و روویانكرده ده‌شتوده‌ر. ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ناچاربوون كه بێن‌و ناوچه‌ی دژه فڕینمان بۆ دروست بكه‌ن‌و سنوورێك بۆ ده‌ستی تاوانی به‌عسییه له‌ناوچووه‌كان‌و سوپا دڕنده‌كه‌ی دابنێن. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رووده‌دات ئیشكردنه له‌سه‌ر ئه‌مری واقیع. ئه‌گه‌ر توانیت به ئه‌نجامێك بگه‌یت، دنیاش پشتیوانیت لێ ده‌كات. ئێمه ئه‌گه‌ر ریفراندۆمێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین، به‌واتای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگایه‌كی یاسایی‌و شه‌رعی كارا بكرێته‌وه، هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیزو یه‌ك هه‌ڵوێست بن، شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ریی ده‌نگده‌ر دروست ده‌بێت و به دڵنیاییه‌وه به‌شێكی زۆری عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوری و كلدان و كه‌مینه‌كانی تر له ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌ده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان و بۆ ئه‌مه‌ش كارێكی زۆری ده‌وێت كه رازی بكرێن و دڵنیایان بكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییان پارێزراو ده‌بێت
له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا. وێنه‌یه‌كی جوان پیشانی وڵاتانی دیموكراسی دونیا بده‌ین. ئه‌وكاته دونیاش رێز له ده‌نگی میلله‌تێك ده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت زۆر خۆشخه‌یاڵ بین، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی قورسه، ئه‌نجامی سه‌ختیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه،
ده‌بێت حیساب بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكه‌ین. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی فره ره‌هه‌نده: سیاسییه، یاساییه، ئابوورییه، كۆمه‌ڵایه‌تییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌رێمییه‌كان هه‌یه، پێویستیمان به «ره‌نجی فه‌رهاده» بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی ده‌ره‌كی‌و ناوه‌كی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری گرنگ له‌و باره‌یه‌وه دراوه، كه ئه‌م پرۆسه گرنگه به یاسایه‌ك كه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ربچێت، ئه‌نجام بدرێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م پرۆسه گرنگه بێ كه‌موكوڕی بێت و ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌بێت.
*شان به شانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم، قسه‌و باس له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش ده‌كرێت، ئاخۆ ئێوه وه‌ك مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن هیچ ئاماده‌كارییه‌كتان ده‌ستپێكردووه، له كاتێكدا جگه له مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم، هه‌ر بۆ خۆی واده‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ده‌بێت ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردن بكرێت؟
شۆڕش ئیسماعیل: ڕیفراندۆم‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوو پرۆسه‌ی جیاوازن، ده‌بێت به‌جیا ئه‌نجام بدرێن. پێویسته ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆ‌و به‌ته‌نها ئه‌نجام بدرێت، هیچ جۆره هه‌ڵبژاردن یان پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا تێكه‌ڵ نه‌كرێت،چونكه ئه‌مه‌یان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه، كه له‌ئێستاشدا هه‌روایه. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی هه‌ڵبژاردنه، هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تر. یه‌كێتی هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كردۆته‌وه كه بنه‌مای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته به ئاشتیانه، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش هه‌میشه دوای كۆتاییهاتنی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، كه‌وتۆته ئاماده‌كاری‌و خۆته داره‌ككردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر.
له‌ئێستادا كێشه‌ی گه‌وره له هه‌رێمه‌كه‌ماندا، داخرانی ده‌رگای په‌رله‌مانه، ئه‌مه له‌كه‌یه‌كی ناشرینه به سیمای ئه‌زموونه‌كه‌مانه‌وه، ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێ بهێنرێت، ده‌بێت هه‌م كارا بكرێته‌وه‌و ئه‌ركه‌كانی راپرسی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌م له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بۆ خولی داهاتوو بكرێت.
ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانه‌وه بكه‌ین، من وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌م بواره‌داو له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستم هێناوه، پێموابێت ئه‌مجاره‌یان كارێكی زۆر سه‌ختمان له‌پێشه. ناكۆكی‌و ململانێیه‌كی زۆر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه، كارێكی زۆر كراوه بۆ نائومێدكردنی ده‌نگده‌ر، به‌ڵێنه‌كان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ نه‌كراون ، كرده‌وه‌و ئه‌نجامی كاره‌كانمان له ئاستی خواسته‌كانی ده‌نگده‌راندا نه‌بووه. ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، چه‌ندین راپرسی ئه‌نجام داوه‌و داتای كۆكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به یه‌ك وشه بڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌ست بكات راستگۆی له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وه متمانه‌ت پێ ده‌بخشێت.
*یه‌كێتی و به تایبه‌تی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن هیچ موراجه‌عه‌و پێداچونه‌وه‌یه‌كی كردووه بۆ كاره‌كانی تا له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا بتوانێت به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو یان ریفراندۆم دابڕێژێت؟
شۆڕش ئیسماعیل: پێشتر قسه‌مان له‌سه‌ر ریفراندۆم كرد، كه په‌كخستنی په‌رله‌مان بۆخۆی له‌كه‌یه‌كی ناشرینه به سیمای ئه‌زموونه‌كه‌مانه‌وه، كۆتایی به‌م حاڵه چه‌قبه‌ستوییه نه‌هێنرێت، نه ریفراندۆم ئه‌و به‌هایه‌ی ده‌بێت، نه ده‌ستكه‌وته‌كانی تریش پارێزراو ده‌بن.
بۆنموونه:
یه‌كه‌م: له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا یاسا بۆ ریفراندۆم ده‌رده‌كرێت، ئه‌گه‌ر داوا هه‌بێت و پێویست بكات، سیستمی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، ئه‌وا بێگومان ده‌كریت.
دووه‌م: هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی تێدا رووده‌دات كه به‌شێكیان كاریگه‌ریی كه‌متره، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی سیاسیی كوشنده‌یه كه باجی گه‌وره ده‌درێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، كه ئێمه به هۆی راپرسییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی تری په‌یوه‌ندیی یه‌كێتیه‌وه به‌رچاو روونی پێویستی ده‌بێت بۆ هه‌لومه‌رجه‌كه، ده‌بێت دروشم و په‌یامی سیاسیمان جیاواز و سه‌ركرده‌كانمان وانه‌ی پێویستیان له هه‌ڵه‌كانی پێشوو وه‌رگرتبێت و دڵنیابین په‌یامه‌كه‌مان جێی ره‌زامه‌ندیی ده‌نگده‌ره.
سێیه‌م: ده‌زگای هه‌ڵبژاردن به‌رنامه‌ی تۆكمه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام حیكمه‌ت له جێبه‌جێكردنیدا بووه، له ڕۆژی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ت ، كاتی ده‌نگدان و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا، كاری مه‌یدانی و رازیكردنی ده‌نگده‌ر بۆ لیسته‌كه‌مان ئه‌ركی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتییه، به مانایه‌كی تر كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ لای راگه‌یاندن و ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتییه.
*له نێوان هه‌ڵبژاردنی پێشووه‌وه تا ئێستا مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن چ ڕێوشوێنێكی گرتۆته‌به‌ر له‌ڕووی ته‌كتیكی و ته‌كنیكییه‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو؟ یان هه‌ر بڕیارێكی كتوپڕ سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌هێنرایه به‌رباس؟
شۆڕش ئیسماعیل: هه‌رچۆنێك بێت، هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێیه، له‌وانه‌ی پێش خۆی ناچێت، بۆیه به‌رده‌وام پلانی نوێ‌و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی پێویسته. كاری ئێمه وه‌ك ده‌زگا له‌هی پووره‌ی هه‌نگ ده‌چێت، راوه‌ستانی تێدا نییه، كاتێك ده‌نگده‌ر ده‌نگیدا ئه‌نجامه‌كان راگه‌یه‌ندرا، ئه‌وه دیسانه‌وه ده‌نگده‌ر ده‌بێته‌وه به ئامانجی به‌رنامه‌و پلانه‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو. ئێمه به‌رده‌وام خول بۆ كادره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه، كتێب‌و سه‌رچاوه‌ی نوێیان بۆ چاپ ده‌كه‌ین. ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له هه‌ركاتێكدا بڕیاری هه‌ڵبژاردن بدرێت ئاماده‌كارییمان هه‌یه.
*تا ئێستا به‌ده‌ر له مه‌كته‌به‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی ، وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری یه‌كێتی به هه‌ڵبژاردنه‌وه به جیا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی‌دا قسه‌تان له‌باره‌ی هیچ ئاماده‌كارییه‌كه‌وه كردووه؟
شۆڕش ئیسماعیل: بێگومان بێ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌و پێدانی پڕۆژه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌كته‌بی سیاسی، ناتوانرێت ستراتیژی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریی بكرێت.
مه‌كته‌بی سیاسییه كه بڕیار له دابینكردنی بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌دات و ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پاڵێوراوانی لیستی په‌رله‌مان‌و پارێزگاكان ده‌رده‌بڕێت و ئاراسته‌ی سیاسیی هه‌ڵمه‌ته‌كه دیاری ده‌كات، بۆیه به‌رده‌وام به‌رچاوڕوونیی پێویست ده‌ده‌ینه مه‌كته‌بی سیاسی.
PUKmedia لەكوردستانی نوێوە
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
11:21 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
09:12 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
12:56 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی یەکێتی مایەی شانازی هەموولایەکمانن
ی ن ک 02:47 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
کوردستان 02:13 PM - 2024-05-15 -
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
کوردستان 12:56 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
کوردستان 12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
کوردستان 11:24 AM - 2024-05-15 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
کوردستان 10:23 AM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی: مامۆستایان پێشەنگی قوربانیدانن
کوردستان 09:26 AM - 2024-05-15 -
پەیامی هاوخەمی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ لەتیف فاتح فەرەج
پرسەنامە 12:08 AM - 2024-05-15