شارباژێر.. به كه‌ل وپه‌لی به‌كارهاتوو كارێكی هونه‌ری دروستده‌كرێت
ئەدەب وهونەر 04:30 PM - 2017-06-06.
له ڕۆژی ژینگهداو له رۆژی 5/6/2017 له قه‌زای شارباژێڕ كازیوه‌ی منداڵانی چوارتا لهمهراسیمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و هاووڵاتیان په‌رده‌ی له سه‌ر كارێكی هونه‌ری لادا، كه دروستكراوه له پاشماوه‌ی كه‌ل وپه‌لی به‌كارهاتوو له‌لایه‌ن شێوه‌كار كامه‌ران نوری و منداڵانی كازیوهكهوه دروستكراوه، كه گوزارشت له پاك ڕاگرتنی ژینگه ده‌كات.
كامه‌ران نوری خاوه‌ن بیرۆكه‌و دروستكه‌ری تابلۆكهله باره‌ی كاره‌كه‌یانه‌وه تایبه‌ت به PUKmedia وتی: ئێمه وه ك به‌شی شێوه‌كاری كازیوه‌ی چوارتا بیرمان له‌وه كرده‌وه بۆ ڕۆژی ژینگه پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین كه هه‌م بتوانین ژینگه پاك بكه‌ینه‌وه‌و هه‌مان كارێك ئه‌نجام بده‌ین به پاشماوه‌ی به‌كارهاتوو، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ منداڵانی كازیوهكه ده‌رده‌چووین بۆ هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه، تا منداڵه‌كانمان فێری ره‌وشتی پاك وخاوێنی و پاراستنی ژینگه بكه‌ین، هاوكات پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ریشی پێ ئه‌نجام بده‌ین.
كامه‌ران نوری له درێژه‌ی قسه‌كانیداو له باره‌ی ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا به‌كارهاتوون به PUKmedia وت: له پرۆژه‌كه‌ماندا سه‌ری ده‌به‌ی ئاو‌و ده‌به‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان وشه‌ربه‌ت دروستكراوه، كه 2500 سهرهدهبه تیایدا به‌كارهاتووه، كاره‌كه‌شمان كه پێكهاتووه له تابلۆیه‌ك به به‌رزی (250سم) به پانی (120سم).
عه‌دنان كاكه‌ڕه‌ش قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ مه‌راسیمه‌كه‌ی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و له به‌شێك له وتاره‌كه‌یدا كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد داوای له هاووڵاتیان كرد پاك و خاوێنی ژینگه بپارێزن، چونكه هه‌موومان سودمه‌ند ده‌بین له هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك و هه‌روه‌ها تێكڕاشمان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی ژینگه‌یه‌كی پیس، له لێدوانێكی تایبه‌تیشیدا بۆ PUKmedia تیشكی خسته سه‌ر كاروچالاكیه‌كانی كازیوه‌ی منداڵانی چوارتاو به دیاریكراوی وتی: كازیوه‌ی منداڵانی چوارتا یه‌كێكه له كازیوه هه‌ره چالاكه‌كان و ساڵانه چه‌ندین مه‌راسیمی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌واوی كاره‌كانیان جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه سوپاس وده‌ستخۆشی خۆمانیان ئاڕاستهدهكهین.
كاره هونه‌ریه‌كه له باخچه‌ی كۆبانی دانرا كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی قه‌زاكه‌وه، له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا ئاماده‌بوان هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی ناو قه‌زای شارباژێڕیان ده‌ستپێكرد.
PUKmedia ئا / سۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
11:24 AM - 2024-05-15 -
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
12:56 PM - 2024-05-15
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
10:23 AM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: مامۆستایان پێشەنگی قوربانیدانن
09:26 AM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: مامۆستایان پێشەنگی قوربانیدانن
کوردستان 09:26 AM - 2024-05-15 -
پەیامی هاوخەمی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ لەتیف فاتح فەرەج
پرسەنامە 12:08 AM - 2024-05-15 -
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
کوردستان 12:03 AM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
کوردستان 09:50 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی پورە جەیران
پرسەنامە 09:06 PM - 2024-05-14 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
کوردستان 07:57 PM - 2024-05-14 -
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
کوردستان 06:37 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14