riklam

لە زانکۆی راپەڕین دوو کۆلێژی نوێ دەکرێنەوە

کوردستان 04:55 PM - 2025-09-14
لۆگۆی زانکۆی راپەڕین و کەمپی زانکۆ PUKMEDIA

لۆگۆی زانکۆی راپەڕین و کەمپی زانکۆ

دوو کۆلێژی نوێ لە زانکۆی راپەڕین لە ئیدارەی راپەڕین دەکرێنەوە و  سەرۆکایەتی زانکۆکەش رایدەگەیەنێت:" کردنەوەی ئەم کۆلێژانە کاریگەری  لەسەر فراوانكردنی زانكۆی راپەڕین و گەشەپێدانی ژێرخانی زانستی زانكۆكە دەبێت".

بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (16973) كە لە رۆژی 14ی9ی2025،دەرچووە، دوو كۆلێژی نوێ لەزانكۆی راپەڕین كرانەوە و بەپێی ناوەڕۆكی فەرمانە وەزارییەكە بڕیاردراوە بە لێك جیاكردنەوەی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بۆ سێ كۆلێژ: کە بریتی دەبن لە  كۆلێژی یاسا و خوێندنی ئیسلامی كە هەردوو بەشی یاسا و بەشی خوێندنی ئیسلامی لەخۆدەگرێت.

هاوکات، كۆلێژی كارگێڕی و دارایی كە هەرسێ بەشی ژمێریاری، بەشی بیمە، بەشی بەڕێوەبردنی كار لەخۆدەگرێت لەگەڵ كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان.

 لە بارەی کردنەوەی ئەم دوو کۆلێژە، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە: كردنەوەی ئەم دوو كۆلێژە نوێیە كاریگەری زۆری هەبێت لەسەر زیاتر فراوانكردنی زانكۆی راپەڕین و گەشەپێدانی ژێرخانی زانستی زانكۆكە و كردنەوەی كۆلێژ و بەشی زیاتر لەزانكۆكەدا.

زانکۆی ڕاپەڕین زانکۆیەکی گشتییە لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2010 دامەزراوە، دوو کەمپی هەیە: کەمپی سەرەکی لە شاری ڕانیەیە و کەمپی دووەمیش لە شاری قەڵادزێیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket