سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20سالار مەحمود
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەپەیامێکیدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانیی ئاینی ئیسلام دەکات و رایدەگەیەنێت: "یەکێتی بڕوای تەواوی بە پرەنسیپە بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێکەوە ژیان هەیە و ماف بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە".
سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان لەپەیامێکیدا کە بۆ وێبسایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی ناردووە رایدەگەیەنێت: "دامەزراندنی یەکێتی
زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رۆژێکی گرنگە، بەبۆنەی ئەم یادە پیرۆزەوە گەرمترین
پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامانی یەکێتیەکە و هەموو مامۆستایانی ئایینی و موسوڵمانی
کوردستان دەکەم".
"مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵی
گەورەیان هەبوە لە ئاشتەوایی گشتی و پێکەوە
ژیانی ئاشتیانەی ئایین و ئایینزاکان لەکوردستان. یەکێتی زانایانی ئایینی لەناو
کوردەواریدا ئەم کەلتورەیان گەیاندە لوتکە و لەخزمەت هۆشیارکردنەوەی تاک و پێشخستنی
کۆمەڵگەو دژایەتی توندڕەویی بەردەوامن لە
خزمەت و چاکەی گشتی، زانایانی ئاینی لە شۆڕشی گەلەکەمان دژی داگیرکاریی و ستەم و
داکۆکی لە ناسنامەی نیشتمانی و نەتەوەییمان دەوری باڵایان بینیوە، هەروەها لەبڵاوکردنەوەی
دەقە زانستیەکانی شەریعەت و عەقیدەی بەرزی ئیسلامی پێشەنگن"، سالار مەحمود
وادەڵێت.
ئەوەش دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕوای تەواوی بە پرەنسیپە بەرزەکانی
ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێکەوە ژیان هەیە، جەخت لەوەدەکەینەوە سەرجەم ئایینەکان بەگشتی
و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەتایبەتی و بنەماکانی ڕەوشت و ئاکاری بەرزی پێغەمبەر
(د.خ) هەر پایەدارن، لەم بۆنەدا جەخت لە ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی دەکەینەوە لە
کوردستاندا دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێ ماف بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئایینی
خۆبەخش بگێڕینەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی : سەردەمی بەکارهێنانی دەنگی مردو بۆ لایەنێک بەسەرچوو
08:07 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
03:26 PM - 2024-10-06 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
06:37 PM - 2024-10-06
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
06:11 PM - 2024-10-06
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
02:24 PM - 2024-10-06
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
01:30 PM - 2024-10-06
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
کوردستان 06:37 PM - 2024-10-06 -
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06 -
سەركەوتن بۆ لووتكەیەكی دیكە
بیروڕا 04:56 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-10-06 -
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
کوردستان 02:24 PM - 2024-10-06 -
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-06 -
قوباد تاڵەبانی: گوندەکان پشتوپەنای یەکێتیین بۆ گۆڕینی حکومڕانی
کوردستان 12:57 PM - 2024-10-06 -
یەکێتی فەرمانبەران هەژماری من رەتدەکەنەوە
کوردستان 09:29 AM - 2024-10-06