شەش مانگە حکومەت وەڵامی داوایەکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ناداتەوە
کوردستان 06:13 PM - 2024-09-10کۆنگرەی رۆژنامەوانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی
نزیکەی 6 مانگە حکومەتی
هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوێک ناداتەوە بۆ خەرجکردنی مینحەی کەسوکاری شەهیدان
و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، لە کۆنگرەیەکیشدا کەسوکارەکانیان رایانگەیاند:
"تا داواکاریەکەمان جێبەجێ نەکرێت هەولێر جێناهێڵین".
"هەولێر جێناهێڵین"
کەسوکاری شەهیدان و
ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی 9می 2024، لە هەولێر کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و رایانگەیاند: "داوای خەرجکردنی مینحەکانمان دەکەین
و نزیکەی هەشت جارە دێینە هەولێر، بەڵام مینحەکانمان بۆ نەبەستراوە".
ئاماژەیان بەوەشدا:
"رۆژی 22ـی 3ـی 2024 وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان نووسراوی بۆ وەزارەتی
دارایی و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە بەمەبەستی بەستنی مینحەی زیاتر لە 25
هەزار کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانی سیاسی"، "بەڵام دواتر ئەنجومەنی
وەزیران رۆژی 22ـی 8ـی 2024 نووسراوەکەی بە بیانووی نەبوونی پارە جێبەجێ نەکردووە گەڕاندوویەتیەوە
بۆ وەزارەتی دارایی".
"نزیکەی هەشت جارە
دێینە هەولێر بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان و خەرجکردنی مینحەکانمان، تا
داواکاریەکەشمان جێبەجێ نەکرێت هەولێر جێناهێڵین"، کەسوکاری شەهیدان و
ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی وایان وت.
لە عیراق 25 ساڵە و لە هەرێم 10 ساڵ
کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی
سیاسی لە عیراق بەپێی یاسا بۆ ماوەی 25 ساڵ مینحە وەردەگرن، بەڵام لە هەرێم ماوەی
10 ساڵ مینحە وەردەگرن.
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری
کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند: "پڕۆژەیەکمان ئامادەکردووە بۆئەوەی لەگەڵ حکومەتی عیراق مینحەی کەسوکاری
شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج بکرێت و بێبەش نەبن لە مافەکانیان".
"لە
رابردوودا 5 هەزار و 212 کەس لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی
مینحەیان وەرگرت، بەڵام یاساکەی عیراق بۆ 25 ساڵە لەگەڵ ئێمە جیاوازە، دەمانەوێت سەرجەمیان
هەقی خۆیان وەربگرن".
کەسوکاری شەهیدان و
ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار کەسە و مینحەکانیان
بۆنەبەستراوە، لەکاتێکدا لە عیراق بۆ ماوەی 25 ساڵ مینحە وەردەگرن، بەڵام لە هەرێم
10 ساڵ مینحە وەردەگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی : سەردەمی بەکارهێنانی دەنگی مردو بۆ لایەنێک بەسەرچوو
08:07 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
03:26 PM - 2024-10-06 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
06:37 PM - 2024-10-06
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
06:11 PM - 2024-10-06
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
02:24 PM - 2024-10-06
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
01:30 PM - 2024-10-06
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
کوردستان 06:37 PM - 2024-10-06 -
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06 -
سەركەوتن بۆ لووتكەیەكی دیكە
بیروڕا 04:56 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-10-06 -
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
کوردستان 02:24 PM - 2024-10-06 -
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-06 -
قوباد تاڵەبانی: گوندەکان پشتوپەنای یەکێتیین بۆ گۆڕینی حکومڕانی
کوردستان 12:57 PM - 2024-10-06 -
یەکێتی فەرمانبەران هەژماری من رەتدەکەنەوە
کوردستان 09:29 AM - 2024-10-06