riklam

وەریدەگرینەوە

بیروڕا 03:45 PM - 2024-09-10
عەبدولواحید موحەممەد PUKMEDI

عەبدولواحید موحەممەد

ئاساییە ئێمە بەرەو هەڵبژاردن دەچین و  لایەنەکانیش  بە پێی بەرنامە و بۆچونی خۆی و  بە کۆمەڵێک دروشم بانگەشە دەکەن،  دروشم و ئامانجی لایەن هەیە کە هەولێر زەوتکراوە، بۆیە دەڵێن وەریدەگرینەوە، مخابن تەنها بە راگەیاندنی   ئەو دەستەواژەیە، هەندێک کەس و لایەن، هاواریان لێ هەڵستا و زیڕەیان گەیشتە کەشکەلانی فەلەک، تەنانەت مەڕیخیش، لەگەڵ دەیان بەیت و بالۆرەیتر، ئەمە لە کاتێکدا ئەو دروشمە هەر وەک دروشمەکانیتر ، مافێکی رەوایە، ئەو دروشمە هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ئەو دروشمانەی دەیڵێن، سولەیمانی وەکو هەولێر لێدەکەین و ئاوەدانی دەکەینەوە.   

بڕوام بەوە هەیە ئەوانە هەمویان دروشمی مەدەنین، پشت بە دەنگ و رەنگی جەماوەر دەبەستێت، واتە  بە پرۆسەی دیموکراسی بگەنە ئامانجەکان ، یەک بە خۆم تا ئەم ساتە لە هیچ کەس و لایەنێکم  نەبیستوە بڵێن، دەیگرینەوە، ئەکید ئەوە بوترابا، هەڵوێستەی دەویست و هاوار و فیغان و زیڕەش ئاسایی بوو، چونکە دەیگرینەوە، واتە بەکارهێنانی چەک و ئەسلحە و سواری پشتی دەبابە و  بەکارهێنانی گاردی کۆماری و چەندین فەیلەق و لیوا و فەوجی ئالی و پیادە، لە ژێر ناو و نیشانی کردەیەکی سەربازی کە لە پێشدان و لە سەردەمی رژێمی دیکتاتۆری بەکاریان دەهێنا ،وەک  ئەو ناونان و تایتڵانەی هەمویان لە فەرهەنگی کوردەواریدا، هێمای کاولکاری و خەفەکردنی روحی شۆڕشگێڕی شۆڕەسوارانی رێگەی ئازادی و سەربەخۆیی و دواجاریش کۆمەڵکوژێ گەلی کوردستان بووە.     

لەڕاستیدا ئەو سەردەمانە، سەردەمانێکی زۆر ناشیرن و قێزەون شەرمهێنەر بوو، بۆ بکەر و ئەوانەی بوونە کەواسوری بەرلەشکر،لاپەڕەیەکی زۆر رەشیش بوو لە مێژوی ئەم گەلە ستەمدیدەیە، تەممەنا دەکەم هەرگیز ئەو شێوە کردار و  رفتارانە دووبارە نەبێتەوە و کەسیش پێویستی بە بەو پرۆسە بەدناوە ( دەیگرینەوە) نەبێتن، بەلکو پێویست بە ، وەریدەگرینەوە، ئاوەدانی دەکەینەوە، ژینگەکەی پاک دەکەینەوە، رەسەنایەتی هەولێر دەگێڕینەوە بین، ئەوانە هەموی دروشمی زۆر شارستانین، هەموشیان پێکەوە دەچنە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی و جەماوەری، بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی پێویستن، یان دەهێنێت بۆ شاری شاران هەولێری دێرین یان شاری رۆشنبیری سلێمانی خۆشەویست بکرێت، بەڕاستی باوی هەڕەشە و گوڕەشە و مۆنۆپۆلکردنی دەسەڵات بە زەبری هێز نەماوە، هیوادارم لێرە بە دواوە هیچ  کەس و لایەنێک بە تەمای ئەوە نەبێت، ئەگەر هەر پێشهاتێک هاتە پێشەوە  بە دڵی نەبوو،  رابکێشێتە چەک و بە پێش لەشکری بێگانە بکەوێت، دەبێت ئەو جۆرە ئەدگار و کردارە شەرم ئامێزانە کۆتایی پێ بێت، تەنها و تەنها سندوقی دەنگدان بکرێتە سەنگی مەحەک، یەکڕاستیش هەیە دەبێت هەموو لایەک لەم هەرێمە لەبەرچاوی بگرێت، داگیرکەر  و داگیرکردن دوو روی یەک دراون، تەنها ناو و رەنگیان جیاوازە، ئەوەی بە پێوەت دەهێڵێتەوە تەنها کوردایەتی و کوردستانی بوونە لە هەر کوێ بێت، ئەوەشی داهاتوت مسۆگەر دەکات، یەکگوتاری میللەتەکەیە و هیچیتر، ئەوەشی دەبێتە فاکتۆری هەرە ئەساسی بۆ بەرجەستەکردنی ئەو راستیە، دیموکراسیە، دیارە هەڵبژاردنیش کۆلەگەیەکی گرنگی ئەو پرۆسەیە، بۆ هەڵبژاردنیش جۆرەها دروشم هەیە خەڵک ئازادە لە هەڵدانی تا ئەو سنورەی ئازادی ئەوانیتر تێنەپەڕێنێ، بێگومان وەریدەگرینەوەش دروشمێکە لەو جۆرە دروشمانە، هەق نیە  کەس پێی قەڵس و نیگەران بێت، مەگەر ئەوانەی خۆیان لە رابردوودا شتێکی وایان کردبێت، ترسیان هەیە لەوەی بەسەریاندا تاقی بکرێتەوە، بۆ ئەوە بەندە وای دەبینم هیچ کەس و لایەنێک ئامادە نیە، دەست بۆ ئەو کارە قێزەون و پڕ لە شەرمەزاریانە بباتن.

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket