riklam

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: هیچ پرسێك به‌بێ یه‌كێتی تێناپه‌ڕێت

کوردستان 02:12 PM - 2024-09-10
کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی لە كۆمیتەی ڕێكخستنی بازیان PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی لە كۆمیتەی ڕێكخستنی بازیان

رەفعەت عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێت: "یەكێتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە و هیچ پرسێك بەبێ ئاگاداری یەكێتی تێپەرنابێت، هەروەها هەڵوێستەكانی یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكدایە".

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "یەكێتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە و هیچ پرسێك بەبێ ئاگاداری یەكێتی تێپەرنابێت، هەروەها هەڵوێستەكانی یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكدایە و ئەوەی بۆ كۆمەڵانی خەڵك باشبێت یەكێتی لەگەڵی دەبێت".

"یەكێتی بۆچوونی خۆی هەیە لەسەر ئەدای حكومەت و بەحكومەتێكی خۆسەپێن و قۆرغكاری دەزانێت، چونكە ئەم حكومەتە نەیتوانیوە ببێتە حكومەتی هەموو خەڵك و هەموو شارەكان و جیاوازی زۆر دەكرێت، بۆیە یەكێتی دەیەوێت لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت، تابتوانێت ڕێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنێت"، رەفعەت عەبدوڵڵا وای وت.

ئەم وتانەی رەفعەت عەبدوڵڵا لە کۆبوونەوەیەکی رێکخراوەییدا بوو کە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 10/09/2024 بەهاوڕێیەتی ژمارەیەك لەهەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستن لە كۆمیتەی ڕێكخستنی بازیان بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket