یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09عومەر عەلی
عومەر عەلی
كاتێك حیزبێك لە فرەمینبەرییەوە دەچێتەوە ناو سیستەمێكی ڕێكخراوەوە، كاتێك حیزبێك دیوارێكی پۆڵایین دادەنێت بۆ دەستتێوەردانی دەرەكی و خۆی ڕێك دەخاتەوە و لە تۆز و غوباری گرووپچێتی خۆی دەتەكێنێت و شارچێتی و موڵك و ماڵی خۆی كۆ دەكاتەوە، لە دڕكی نەیارەكانی بژاری گوڵەگەنمی دۆستەكانی دەكات، بێگومان ئاستەنگی دێتە ڕێ.
بێگومان هەورازی دێتە پێش و توشی ھێرشی ناڕەوای سۆشیال میدیا و كەناڵە جیاجیاكانی ڕكابەرەكانی دەبێتەوە. ئاخر ئەوە جەستەی چەند ساڵەی یەكێتی خۆیەتی توشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بووە، كاتێكیش چارەسەر وەردەگرێ، بێگومان ئازاری هەر دەبێت.
یەكێتی دەبوو زووتریش خۆی ڕێك بخستایەتەوە، پێشتر خۆی ئامادە بكردایە بۆ ئەم نەشتەرگەرییە. گەرچی كاتەكەی لەبەر زۆر هۆكار درەنگ كەوت، بەڵام بە دەسپێكێكی زۆر چاك دەستی پێكرد. تا یەكێتی خۆی زیاتر ڕێك دەخاتەوە، بێگومان جگە لە خودی حیزبەكە حكوومەتیش كاراتر دەبێت و هاووڵاتییانیش قازانج دەكەن، تا یەكێتی زیاتر خۆی كۆ بكاتەوە، پرۆسەی سیاسی و ململانێی مەدەنی و دیموكراسی گیان دەكاتەوە بە بەر خۆیدا و ئومێدی گۆڕانكاری دەخزێتە ناو دڵ و دەروونی هاوڵاتییان بەبێ جیاوازی. تا یەكێتی ئامادەتر بێت بۆ سیاسەتكردن، حورمەتی زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەزگا دەوڵەتییانەی كە موڵكی گشتین و بوون بە دیوەخان و حەوشەی پشتەوەی دامەزراوەی بەناو ڕاگەیاندنی كەسایەتی و هێزی دیاریكراو.
یەكێتی ڕێگای دا ئۆپۆزیسیۆن لە هەناوی خۆیەوە لە دایك بێت، پاش ئەویش هێزی تری ئۆپۆزیسیۆنی بەدوادا هات، بەڵام كەسیان نەیانتوانی خاوەندارێتیی ئەم ناوچە زیندووە بكەن.
ئێستا ئیتر كاتی ئەوەیە یەكێتی ببێتەوە بە خاوەنی ھەموو خواستەكانی خەڵك و ڕۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت.
یەكێتی چۆن لە شاخ، حیزبی هەستانەوەی پاش نوشست و ڕووناكیی شەوی تار بوو، لە شاریش حیزبی خوێندەوار و گەنج و ململانێی مەدەنی بوو، حیزبی قەبوڵكردنی ئۆپۆزیسیۆن و حیزبی هەستانەوەی ڕۆحی سیاسەت و حیزبی خۆڕێكخستنەوەی پاش لەدەستدانی سكرتێرەكەی بوو. لە دنیای سیاسەتدا كەم جار هەڵدەكەوێ هێزێكی سیاسی ئەوەندە لێهاتوویی هەستانەوەی هەبێ. كارەساتی هەكاریی بەسەردا بێت و نەڕووخێ، نیوەی جەستەی لێ بێتەوە و نەمرێ، سكرتێرە كاریزماكەی كۆچی دوایی بكات و نەكەوێ. ئەم قەدەرە مێژووییە تەنیا لە توانای یەكێتیدایە.
ئەم حیزبە ئێستا سەری ناوە بە پەنجەرەی ڕوانینێكی تازەوە بۆ سیاسەتكردن. خۆی ڕێك دەخاتەوە و خۆی نوێ دەكاتەوە، ئەوەتا كەركووكی لە قوڕگی شێر دەرهێنایەوە، گرەوی شەنگال و مەخمووری لەسەر مێزی سیاسەت بردەوە.
ئەم مانگە سەرەتای گەشانەوەیەتی، تینوی بەخشینەوەی ڕووناكیی زیاترە، خوێنی دەماری ئۆرگانەكانی قوڵپ دەدەن بۆ سەركەوتنی زیاتر و سنگیان ناوە بە دەرگای هەڵبژاردنەوە بۆ ئەوەی مێژوویەكی تازە تۆمار بكەن. تاوەكوو چیرۆكی حیزبی شەهیدان بكەن بە داینەمۆی حیزبی خزمەت و كۆمەڵانی خەڵك بە بێ جیاوازی.
لێناگەڕێین چارەنووسی خەڵك بكەوێتە چنگی قەدەری نادیارەوە، خۆمان بەدەستی خۆمان قەدەر بۆ خەڵكی خۆمان دیاری دەكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی : سەردەمی بەکارهێنانی دەنگی مردو بۆ لایەنێک بەسەرچوو
08:07 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
03:26 PM - 2024-10-06 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
06:37 PM - 2024-10-06
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
06:11 PM - 2024-10-06
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
02:24 PM - 2024-10-06
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
01:30 PM - 2024-10-06
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
کوردستان 06:37 PM - 2024-10-06 -
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06 -
سەركەوتن بۆ لووتكەیەكی دیكە
بیروڕا 04:56 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-10-06 -
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
کوردستان 02:24 PM - 2024-10-06 -
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-06 -
قوباد تاڵەبانی: گوندەکان پشتوپەنای یەکێتیین بۆ گۆڕینی حکومڕانی
کوردستان 12:57 PM - 2024-10-06 -
یەکێتی فەرمانبەران هەژماری من رەتدەکەنەوە
کوردستان 09:29 AM - 2024-10-06