riklam

وتەبێژی یەکێتی: ئێستا کاتی خزمەتکردنی کەرکوکییەکانە

کوردستان 10:20 AM - 2024-08-11
وتەبێژی یەکێتی PUKMEDIA

وتەبێژی یەکێتی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: "لەرێگای پارێزگاری کەرکوکەوە کاردەکەین بۆ پێکەوە ژیانێکی ئاشتییانە، لەئێستاوە لە پارێزگای کەرکوک و کۆتایی بە ململانێکان هات و ئێستا کاتی خزمەتکردنە".

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-8-2024 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: "لە پاش ٧ مانگ چاوەڕوانی سەرەتا داوای لێبوردن لەسەرجەم کەرکوکییەکان دەکەین بۆ خۆڕاگرییان و دواتر بۆ ئەم دەستکەوتە گەورەیە پیرۆزبایی لەسەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای کەرکوک دەکەین، ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو کەرکوکییەکانە و پارێزەری چەپکە گوڵەکە و هەموو رەنگ و دەنگێک دەبێت لە کەرکوک و ئێستا هەموان لەوە تێدەگەن کەپارێزگای کەرکوک بە بیروبۆچونی تەسکی حزبی بەڕێوەناچێت و دەبێت گرنگی بە کلتور و زمان و هەموو پێکهاتەکان بگیرێت".

 

"لەداهاتوودا وەک یەکێتی و وەک نوێنەری هەموو کەرکوکییەکان کاردەکەین پۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەو پارێزگایە و ئاشتی و پێکەوە ژیان دەهێنینە ئاراوە، ململانێکان کۆتایی هات و لەئێستاوە کاتی خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوکییەکانە"، سەعدی پیرە وای وت.

 

وتەبێژی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "ئەگەر ئێمە لەکەرکوک یەکگرتوو نەبین و خۆمان کارەکانی خۆمان رانەپەڕێنین، ئاوا وەک هەڵبژاردنی پارێزگار لەبەغداوە بڕیارمان بۆ دەدرێت، بەداخەوە لە رابردووشدا لێپرسراوی پارتی لەکەرکوک رێگر بوو لەوەی کورد بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکات و کورد بەیەکەوە بەهێزتر دەبوو".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket