riklam

پارێزگاری نوێی کەرکوک بناسە

هەواڵ 12:15 AM - 2024-08-11
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک PUKMEDIA

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک

رێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک لە پشکی کورد دەستنیشانکرا و PUKMEDIA ژیاننامەی پارێزگارە نوێیەکەی کەرکوک بڵاودەکاتەوە.

 

* رێبوار تەها مستەفا ئەحمەد 

* ساڵی 1981 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لە دایکبووە.

* خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوكردووە.

* خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆس یاسا و بڕوانامەی دبلۆمە له كارگێرى و ياسا لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک.

* لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق تا ساڵی 2014 کاری کردووە لە پرسی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

* ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.

* رێبوار تەها لە لێکەوتەکانی دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا رۆڵێکی بەرچاوی بینی لە پاراستنی ماڵ و گیانی هاولاتيانى کەرکوک و شارەکەی بەجێی نەهێشتن.

* لە ساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی (ی.ن.ک) بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ جاری دووەم و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.

* هەروەها جێگری نووسینەوەی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.

* لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی عیراقدا، داکۆکیکاری سەرسەختی پرس و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و کەرکوک بووە.

* لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.

* بەشداربووە لە چەندین کۆڕ و کۆبووبوونەوەی سیاسی و خوول و ورکشووپی تایبەت بە کارگێری و کاروباری پەرلەمانی لە دەرەوە وڵات.

* لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.

* زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket