riklam

پیرۆزباییەکان بۆ پارێزگاری نوێی کەرکوک

کوردستان 11:54 PM - 2024-08-10
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک PUKMEDIA

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک

بەبۆنەی هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک کە پشکی کوردە، ژمارەیەک پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکرێت، کە ئەمە دەقی هەندێکیانە...

 

پەیامی  پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکوک
لەم ساتە گرنگە مێژوویەدا پیرۆزبایی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی  و كەركوكیەكان  بە تایبەتی دەکەین ،کە دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا ،ئیمرۆ ئەو مافەی بۆ کەرکوکیەکان کرابوە گرێیەکی ئاڵۆز کرایەوەو جارێکی تر کوردێک ، لەناو کوردیشدا کاندیدی لیستی براوەی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ) ،کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەڤاڵ  ڕێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی شارەکە هەڵبژێردرا   
 
ئەم دەسکەوتە چەندە بۆ یەکێتیەکان  سەرکەوتنە هێندەش بۆ گشت پێکهاتەکانی  کەرکوک بە بێ جیاوازی گرنگە                

لەمڕۆوە پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، چونکە هەڤاڵ ڕێبوار بەگیانێكی بەرپرسیارانەوە لەسەر رێچكەی پێکەوە ژیان خزمەتی گشت پێكهاتەكانی ئەو پارێزگایە دەكات و ئەو بەڵینانەی كە دابویان  بەبەرنامەیەكی چڕەوە  وەک خۆیان و بەبێ جیاوازی جێبەجێیان دەکات .                                     
 
جارێکی تر پیرۆزبایی لەکەرکوکیەکان و لە پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکەین                                                                                

مەکتەبی سیاسی                                                                            
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پیرۆزبایی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

برای به‌ڕێزم هەڤاڵ: رێبوار ته‌ها

به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنت به‌ پارێزگاری كه‌ركوك، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمانت ئاراسته‌ ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازین له‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیە مێژووییه‌. 

كه‌ركوك لەم ساته‌وه‌ پێ ده‌نێته‌ قۆناغێكی نوێیەوە، كه‌ركوكییه‌كان ئیداره‌دانێكی جیاواز ده‌بینن. ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی به‌ته‌واوی پاڵپشتی پارێزگاری نوێ ده‌كه‌ین له‌به‌ره‌وپێشبردنی حوكمێكی مه‌ده‌نی بۆ پارێزگاكه و خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی‌. هه‌روه‌ها بۆ كه‌ركوكی و كوردستانیان  دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا یه‌كێتیه‌كه‌تان راستگۆیه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی، له‌ داهاتووشدا هه‌ر واده‌بین.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ 
ئەندامی مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پیرۆزبایی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ پارێزگاری نوێی کەرکوک

بەبۆنەی هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەن و سەرکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێەتی کەرکوک، پیرۆزبایی لەهەموو پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەین. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کارکردن بە گیانی برایەتی و پێکەوەژیان.

 

هیوادارین هەموو ئەو بەڕێزانەی لەم قۆناغە نوێیەی پارێزگای کەرکوکدا بەرپرسیارێتیان وەرگرتوە بەئاراستەی قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و خزمەتکردن بەبێ جیاوازی کاربکەن.

 

دڵنیاین پارێزگاری نوێی کەرکوک بەڕێز رێبوار تەها لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال خزمەت دەکات و ئەرکەکانی رادەپەرێنێ، کە بریتیە لە پێکەوەژیان و راگرتنی هاوسەنگی و خزمەتکردنی هەموولایەک بێ جیاوازی.
پیرۆزە لەهەموولایەک و. سەرکەوتن بۆ کەرکوکی پێکەوەژیان.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 

پەیامی ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود بەبۆنەی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک
بەبۆنەى پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و هەڵبژاردنى پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، پیرۆزباییەکى گەرم ئاڕاستەى سەرجەم پێکهاتەکانى کەرکوک بە گشتى و ئەندام و دۆست و لایەنگرانى ی.ن.ک و دەنگدەرانى حزبەکەى سەرۆک مام جەلال دەکەم. 

 

ئەمڕؤ قۆناغێکى گرنگ و مێژوویە بۆ کەرکوکییەکان، بۆیە بەڵێن ئەدەین سیاسەتى چەپکە گوڵەکەى سەرۆک مام جەلال پەیڕەوبکەین، بەبێ جیاوازى خزمەتى کۆمەڵانى خەڵکى کەرکوک بکەین و ئەو بەڵێنانەى لە رۆژانى هەڵبژاردن بە دەنگدەران و دانیشتوانى کەرکوکمان دا، جێبەجێبکەین، و ئاوەدانى و خۆشگوزەرانى بۆ هاوڵاتیان دابینبکەین. 

ڕەوەند مەلا مەحمود
لێپرسراوى مەڵبەندى دووى ڕێکخستنى کەرکوکى ی.ن.ک

 

وەهاب هەڵەبجەیی: یەكێتی و سەرۆك بافڵ بەڵێنی گەڕاندنەوەی كەركوكیان بردەسەر
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیان دا كە كەركوك بگەڕێننەوە بۆ كەركوكییەكان و بەڵێنەكەشیان بردە سەر.

گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كەركوكییەكان دەكەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی برای بەڕێز هەڤاڵ ڕێبوار تەها وەك پارێزگاری قودسی كوردستان.

بەڵێندەدەین هەموومان پشتیوانی دەبین بۆ سەركەوتن لەم ئەركە نوێیەیدا لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر بە كەركوكییەكان.

وەهاب هەڵەبجەیی
ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket