شنیار ئەنوەر یەکێتی هەڵدەبژێرێت
ی ن ک 06:58 PM - 2024-08-10شنیار ئەنوەر کاندیدی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
شنیار ئەنوەر بۆ
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و
راشیدەگەیەنێت: "هیچ هێزێک ناتوانێت ببێتە بەدیلی یەکێتی و بڕیارمداوە لەگەڵ
یەکێتی کار بۆ گۆڕانکاری بکەم، چونکە ئەم حزبە بڵندگۆیەکە بۆ هەر دەنگ و ڕەنگێک کە
خەونی نیشتمانێکی خۆشگوزەران و ئازادی هەبێت".
"لەگەڵ یەکێتی کار بۆ گۆڕانکاری دەکەم"
شنیار ئەنوەر کاندیدی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکی
ڤیدیۆییدا ئاماژەبەوەدەکات: "یەکێتی تەنها ماڵی کادر و ئەندامانی ئەو حزبە
نییە، بەڵکو بڵندگۆیەکە بۆ هەر دەنگ و ڕەنگێک کە خەونی نیشتمانێکی خۆشگوزەران و ئازادی
هەبێت، کە هەمووان بە ویستی خۆیان تێیدا بژین و بیربکەنەوە و داهێنان بکەن".
"بڕیارمداوە لەگەڵ
یەکێتی کار بۆ گۆڕانکاری بکەم، لە ماوەکانی رابردوودا ئۆپۆزسیۆن بوو بە وسیتی کەسی
و بەهێزکردنی دەسەڵاتی لایەنێک و خەونی هەزاران کەس دزراو کرا بە پەیژەیەک بۆ چەند
کەسێک، ئەوەش سەلمێندرا کە هیچ هێزێک ناتوانێت ببێتە بەدیلی یەکێتی، چونکە بێ
یەکێتی تاکڕەوی پەرەدەسێنێت و مووچەخۆران، فەرمانبەران، خانەنشینان، خوێندکاران بێ
پشتوپەنا دەبن"، شنیار ئەنوەر وادەڵێت.
یەکێتی بەهێزترین بڵندگۆی گۆڕانکارییە
کاندیدەکەی یەکێتی بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەشدەدات: "تەنها یەکێتی بوو کە
لەبری کپکردنی ناڕەزایەتییەکان، کاری بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان کرد، بەتایبەتی لە
سێ ساڵی رابردوو دا یەکێتی رێچکەی پشتیوانیکردنی ناڕەزایەتییەکانی گرتووەتەبەر،
ئەمجارە لەگەڵ یەکێتی کە چارەڕوان دەکرێت زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان
بەدەستبهێنێت".
"یەکێتی لەگەڵ
خەڵک و مووچەخۆرانە نەک دژیان بێت، لەگەڵ کوردانی پارچەکانی دیکەیە نەک دوژمنیان
بێت، یەکێتی باشترین و بەهێزترین بڵندگۆی گۆڕانکارییە و شایەنی ئەوەیە هەموومان دەرفەتی
ئەوەی پێ بدەین ببێتە زۆرینە و حکومی هەموو کوردستان بکات"، شنیار ئەنوەر
وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایش دەستبەسەر نیو تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگرێت
08:43 PM - 2024-09-16 -
رۆژنامەنووسانی PUKMEDIA چەپکەگوڵی وەفا لە مۆنیۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت دادەنێن
07:57 PM - 2024-09-16 -
رێبوار تەها: حکومەتی کەرکوک بە ئیرادەیەکی نیشتمانی دروستبووە
02:51 PM - 2024-09-16 -
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی د. قارەمان شێخ بزێنی
11:13 AM - 2024-09-16
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر گێڕانەوەی موڵکە داگیرکراوەکان دەدات
11:35 AM - 2024-09-16
مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" ناو و پەیامی ئازادی زیندوو دەهێڵێتەوە
05:46 PM - 2024-09-15
بۆچوونی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا سەردەکەوێت
12:53 PM - 2024-09-15
سەرۆک بافڵ: پەیامی ئاشتیخوازانەی پێغەمبەرمان (د.خ) بكەینە بنەمای كاركردن
10:48 AM - 2024-09-15
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش دەستبەسەر نیو تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگرێت
کوردستان 08:43 PM - 2024-09-16 -
مەڵبەندی دیراساتی یەکێتی و باڵیۆزی ژاپۆن: پەیوەندییە ئەکادیمیەکان پەرەپێدەدەین
ی ن ک 08:39 PM - 2024-09-16 -
رۆژنامەنووسانی PUKMEDIA چەپکەگوڵی وەفا لە مۆنیۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت دادەنێن
کوردستان 07:57 PM - 2024-09-16 -
سەرۆک بافڵ: ژێرخانی ئابووری هەرێمەکەمان بەهێزتردەکەین
کوردستان 02:57 PM - 2024-09-16 -
رێبوار تەها: حکومەتی کەرکوک بە ئیرادەیەکی نیشتمانی دروستبووە
کوردستان 02:51 PM - 2024-09-16 -
پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر گێڕانەوەی موڵکە داگیرکراوەکان دەدات
کوردستان 11:35 AM - 2024-09-16 -
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی د. قارەمان شێخ بزێنی
پرسەنامە 11:13 AM - 2024-09-16 -
ئایندەی یەکێتی لەم هەڵبژاردنە
بیروڕا 09:16 AM - 2024-09-16