riklam

سەرۆک بافڵ: تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە

کوردستان 06:47 PM - 2024-08-10
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان (شەماڵ مەحمود و هونەر تاڵیب) و دەزگای ئاسایش دەكات و راشیدەگەیەنێت: "بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین، رژانی خوێنی ئەم شەهیدانەش هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو كوردستاندا بوو. بەڵێن دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە".

دەقی پەیامەکە

شەهیدبوونی هەردوو کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم (شەماڵ مەحمود و هونەر تاڵیب) لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەرك و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییاندا لە سنووری قەرەداغ، لەدڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەیان، هەڤاڵان و دەزگای ئاسایش دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

‎بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین، رژانی خوێنی ئەم شەهیدانەش هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو كوردستاندا بوو. بەڵێن دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ مەودایەك بۆ ئەو دەستانە ناهێڵینەوە كە دەیانەوێت سەقاگیریی خاكەكەمان تێكبدەن و مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵكەكەمان دروستبكەن.

‎دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆڕاگرەكانیان.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket