riklam

دژه‌تیرۆرو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی هه‌ولێریان پاراست و مه‌خمووریان رزگار كرد

کوردستان 01:17 PM - 2024-08-10
مەخموور PUKMEDIA

مەخموور

10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌داستانێكی دیكه‌دا مه‌خموریان له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگار كردو هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمیشیان له‌داگیركردن پاراست و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ترسی داعش هه‌ولێریان جێهێشتبوو گه‌ڕ‌انه‌وه‌، دژه‌تیرۆریش له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات:" له‌ زاخۆ تا خانه‌قین، له‌ كوباشی بۆ كۆبانێ، دژه‌تیرۆر خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خاكی كوردستان و داستانه‌كانی ئه‌م هێزه‌ و شه‌هیده‌كانی گه‌واهیی ده‌ده‌ن".

 

دژه‌تیرۆر: یه‌كه‌م شكستی تیرۆرستانمان له‌مه‌خموره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

 

به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان CTG ، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "دروست 10 ساڵ به‌ر له‌ئێستا بوو، ته‌نها چه‌ند ڕ‌‌ۆژێك پاش به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال و واڵاكردنی سه‌نگه‌ره‌كان به‌ ڕ‌‌ووی تیرۆرستانی داعش چۆڵكردنی چه‌ندین ناوچه‌ به‌بێ به‌رگری و مه‌ترسی كه‌وتنه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی به‌ڕ‌‌ێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر بوونه‌ گومه‌زێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ڕ‌‌مێكی تیژ به‌ ڕ‌‌ووی تیرۆرستانی داعش و توانرا به‌ سه‌عات و نیوێك مه‌خموور له‌ تیرۆرستان پاكبكرێته‌وه‌".


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕ‌وو:"وه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی پێدا، به‌ ته‌نها 88 پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆر توانیان مه‌خمور ئازادبكه‌ن و ئه‌و ڕ‌‌ێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕ‌‌انی دژه‌تیرۆر توشی یه‌كه‌م شكستی خۆی بوو له‌سنوری خاكی كوردستان له‌كاتێكدا ئه‌و ڕ‌‌ێكخراوه‌ له‌تێكشكاندنی سوپای دوو وڵات گه‌ڕ‌‌ابوویه‌وه‌".


دژه‌تیرۆر_CTG له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"له‌ زاخۆ تا خانه‌قین، له‌ كوباشی بۆ كۆبانێ، دژه‌تیرۆر خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خاكی كوردستان و داستانه‌كانی ئه‌م هێزه‌ و شه‌هیده‌كانی گه‌واهیی ده‌ده‌ن".

هێزەکانی پارتی مەخموور چۆڵ دەکەن

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و تۆماره‌ ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی پارتی مه‌خموور چۆڵ ده‌كه‌ن و مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ دانیشتوانی مه‌خمور و هه‌ولێر دروست ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی هه‌ولێرو مه‌خمور له‌ترسی سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان شوێنی نیشته‌جێبونیان به‌جێ ده‌هێڵن.


به‌هۆی لاوازی ئه‌و هێزه‌ی سه‌رپه‌رشتی میحوه‌ری مه‌خموری ده‌كرد داگیركردنی قه‌زاكه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ پێشبینی كراو بوو، به‌ڵام دژه‌تیرۆر وه‌ك یه‌كه‌م هێز چووه‌ ناو مه‌خمور و روبه‌ڕ‌ووی داعش بووه‌ و قه‌زاكه‌ی له‌داعش پاككرده‌وه‌ و هه‌ولێریشی له‌مه‌ترسی پاراست.


ره‌شاد گه‌ڵاڵی جێگری مه‌ڵبه‌ندی 20ی رێكخستنی قه‌ره‌چوغی یه‌كێتی كه‌ ئه‌وكات لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی مه‌خمور بوو، له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:"داگیركردنی مه‌خمور له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ و چۆڵكردنی به‌بێ ته‌قه‌ پێشبینی كراو بوو، چونكه‌ ئه‌و هێزه‌ی له‌و كاته‌دا له‌وێ بوون نه‌یانتوانی دانیشتوانی سنووره‌كه‌ بپارێزێت".


"به‌ داگیركردنی مه‌خموور مه‌ترسی كه‌وته‌ سه‌ر هه‌ولێر، هه‌ر بۆیه‌ داوای هاوكاری له‌ دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا كه‌ هێزه‌كه‌ی بنێرێته‌ مه‌خموور تاوه‌كو بتوانن قه‌زاكه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌و هه‌ولێریش له‌و مه‌ترسییه‌ دوورخه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو دژه‌تیرۆر وه‌ك یه‌كه‌م هێز چووه‌ ناو مه‌خمور و روبه‌ڕ‌ووی داعش بووه‌".


رۆژی 7-8-2014 تیرۆریستانی داعش پەلاماری قەزای مەخموریان دا و داگیریانكرد، پاش 72 سەعات و لە رۆژی 10-8-2014، هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتی و پێشمەرگە و ئاسایش لەماوەی سەعاتێك و 30 دەقیقەدا قەزای مەخموریان لەتیرۆریستانی داعش پاككردەوە و لەناوچەكە وەدەریان نان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket