riklam

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ جینۆسایدی گەلی کوردستان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 12:39 PM - 2024-08-10
لۆگۆی حکومەتی هەرێم PUKMEDIA

لۆگۆی حکومەتی هەرێم

دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی (جینۆسایدی گەلی کوردستان و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیادا ) بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری مانگی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت و چەندین تەوەری گرنگ تێیدا دەخرێتە بەر باس.


وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە چاودێری حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستیی (جینۆسایدی گەلی کوردستان و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیادا ) ڕێکدەخات، بۆ ئەو مەبەستە بانگەواز لە توێژەران و ئەکادیمیانی کورد و بیانی دەکات، بە توێژینەوە زانستییەکانیان بەشداری بکەن.


وادە دیاریكراوەكان:

* پێویستە پوختەی توێژینەوە بە زمانی سەرەكی توێژینەوەكە، تا 28ی ئابی 2024.
* لە 1 ئەیلوولی 2024، وەڵامی ئەرێنی و نەرێنی پوختەی توێژینەوەکان دەدرێتەوە و دوای پەسندکردنی پوختەکە، توێژەران دەستکراوە دەبن بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکانیان.
* ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2024، دوا وادە دەبێت بۆ ناردنی توێژینەوەکان.
* دوای تەواوكردنی ئامادەكارییەكان، كۆنفرانس لە نیوەی یەكەمی مانگی كانوونی یەكەمی 2024 بەڕێوەدەچێت.

تەوەرەكانی کۆنفرانس:

* جینۆسایدی گەلی کوردستان و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبدا (چیرۆك، ڕۆمان، شیعر، ئەدەبی زارەكی، وەرگێڕان،.. ).
* جینۆسایدی گەلی کوردستان و ڕەنگدانەوەی  لە هونەردا (فیلم،  شانۆ، دراما، میوزیك، شێوەكاری، ..).
* ڕۆڵی میدیا لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکانی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کوردستان و ناساندنی پرسەكانی.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket