riklam

قوباد تاڵەبانی: لەیاسا دەرچوان ڕووبەڕوی سزا دەکەینەوە

کوردستان 10:34 PM - 2024-08-09
قوباد تاڵەبانی و وێنەی دوو شەهیدەکەی ئاسایش PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و وێنەی دوو شەهیدەکەی ئاسایش

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: "هێزە ئەمنییەکان بەهەموو توانایانەوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران".

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکیدا لەپەڕەی تایبەتی خۆی رایگەیاندووە: "زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا لە ناوچەی قەرەداغ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج".

 

"هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵانیان لە هێزەکانی ئاسایش دەردەبڕین. لە دوای رووداوەکەوە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی ئەم گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە"، قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket