لە یادی ١٧ ساڵەی كۆچی دوایـی جەبار فەرمانی سەركردەدا
کوردستان 05:07 PM - 2024-08-09جەبار فەرمانی سەرکردە
فەرماندە ئازاكەی بانمیل
شانزە ساڵ پێش ئێستا‌و له 9 ی ئابی ساڵی 2007 دا جه‌بار فه‌رمان فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان , دوای خه‌باتێكی بێ‌وچان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ خاك و نیشتمان به نه‌خۆشی گیانی سپارد و چووه ریزی نه‌مرانه‌وه و بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی له نیشتمان و كه‌سوكاری و هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه كرد و له شاری سلێمانی به خاكسپێردرا.
تۆماری مێژوو
مێژوو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌ڵده‌كشێ و به‌هێمنی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ین هه‌موومان ده‌خاته نێو دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانی خۆیه‌وه، جا دێڕه‌كان كه‌س هه‌ڵاوێرد ناكات، جیاوازی ناكات له‌وه‌ی كێ له‌دوارۆژدا ده‌بێته گوڵی سه‌رسنگی ده‌رپه‌ڕیوی شانازیكردن، یان ده‌بێ به‌ناوێك كه‌خۆزگه به (نه‌بوون)ی ده‌خوازرێت، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش، جیاوازی ناكات له‌وه‌ی كێ له‌ڕێبوارانی رێگه‌ی ژیان گه‌یشتۆته مه‌نزڵ و لوتكه‌ی رووناكی، كێهه‌ش تا نیوه‌ی رێ رۆیشتووه.
نا، مێژوو ئه‌وه‌ی باشه هیچ ونناكات و هه‌موومان راپێچی نێو تۆماری خۆی ده‌كات، جا ئیدی مێژووش هه‌ر ده‌خوێندرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خۆشمانی لێ لابده‌ین، ناتوانین و هه‌رده‌بێت لاپه‌ڕه‌كانی بده‌ین به‌ده‌م یه‌كه‌وه، چون ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاینده بڕوات ناچاره سه‌یری مێژوو بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، به‌ڵكو تۆماره‌كانی رابردوو خۆیان دێنه به‌ر دیده‌ی روانینیی، به‌واتایه‌كی ساده‌تر، مادام ژیان به‌رده‌وامه، مادام ئاینده هه‌یه، ئه‌وا مێژووش هه‌یه‌و ئاینده‌ی له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی داناوه، هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌فه‌زای ژیاندا دێن و ده‌چن، ناچارن به‌شاڕێ و توله رێگه‌كانی مێژوودا گوزه‌ر بكه‌ن.
گوڵی سه‌رسنگی مێژوو
ئێمه‌ی كورد به‌حوكمی هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزی وڵات و كێشمه‌كێشی سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌قی سه‌ندراومان له‌ده‌ست داگیركه‌ران، مێژووی سیاسیمان باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی رابردووماندا، خۆ ئه‌گه‌ر مێژووه‌ی سیاسیی هه‌ر گه‌لێكیش ره‌ش و نه‌خوازراوبێت، ئه‌وا باقی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی، ئه‌رزشێكی وای نابێت، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه مێژووی سیاسی كورد، پڕه له‌شۆڕش و به‌گژداچوونه‌وه، له‌به‌رگری و له‌شه‌ڕی پیرۆزی خۆپاراستن له‌مردن و تیاچوون، شه‌ڕی كورد شه‌ڕێك بووه له‌پێناو ئاشتی، مردنی كورد مردنێك بووه له‌پێناو ژیاندا، بۆیه مێژووی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌پێناو ژیاندا مردن، یان لاوێتیی خۆیان له‌وڕێگه‌یه‌دا به‌پیری سپارد، ئه‌وا ده‌بێته لاپه‌ڕه‌ی پرشنگدارو دره‌نگ یا زوو، به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و لێڵییه‌كانی مێژوودا سه‌رده‌كه‌وێت و روون و ره‌وان، ده‌بیندرێت و ده‌خوێندرێته‌وه.
جه‌بار فه‌رمان، یه‌ك له‌و مرۆڤانه‌یه بۆئاشتی و بۆ ژیان، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ق شه‌ڕی كرد‌و ته‌مه‌نی كرده نه‌زر، یه‌كێكه خونچه‌ی گوڵاڵه‌یه‌كه له‌سه‌رسنگی مێژووی شانازیكردن.
له‌مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا، جه‌بار فه‌رمان ناوێكه، دیار‌و گه‌وره‌و باڵایه، لاپه‌ڕه‌یه‌كه له‌شانازی و جوانی.
بێ ده‌نگی له‌ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌ودا غه‌دره، ره‌نگه هه‌رخودی قسه‌كردنیش له‌باره‌یه‌ه‌وه غه‌درێك بێت له‌جه‌بار فه‌رمان بكرێت و ئه‌وانه‌ی ده‌وترێن نه‌گه‌نه ئاستی ئه‌ستێره سوره‌كه‌ی سه‌ر كاسكێته‌كه‌ی، چونكه ئه‌و پیاوه مێژوویه‌كی هێنده گه‌ش و فره‌لایه‌ن، رابردوویه‌كی هێنده كاریگه‌رو خۆنه‌ویستانه‌و ناوێكی هێنده خۆشی سه‌ر زارانه، ده‌شێت هه‌قی خۆی پێنه‌درێت و قسه‌كردنه‌كه نه‌بێته (كاڵای به‌باڵا)ی ئه‌و.
ئه‌مڕۆ، له‌كاتێكدا یادی 16 ساڵه‌ی له‌ده‌ستچوونی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان له‌شه‌ڕێكی سه‌ختی رووبه‌ڕه‌وو بوونه‌وه‌ی تاریكی و وێرانكاریدایه، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانبازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركه‌وتنه پڕ شانازییه‌كانیدا كه توانیویه‌تی كوردستان له‌و به‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی داعش بپارێزێت، به‌ڵام هێشتا جێگه‌ی سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كه (جه‌بار فه‌رمانی فه‌رمانده) دیاره‌و به‌ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئێستا (فیله‌ته‌ن)ه‌كه‌ی داستان و نه‌به‌ردییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و شۆڕشی نوێ بمابایه، ئه‌وا داستانه‌كانی پێشمه‌رگه له‌تێكشكاندنی داعشدا، ئه‌وه‌نده‌ی تر بازنه‌ی هێزی تیرۆری بچووكتر ده‌كرده‌وه، بۆ زاره‌تره‌ك بوونی تیرۆریستان ئه‌وه‌نده به‌س بوو كه‌بووترێت ( جه‌بار فه‌رمان هات).
ئه‌و داستانێكه
سه‌ركرده‌مان جه‌بار فه‌رمان، فه‌رمانده ئازاكه‌ی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ، ده‌رچووی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ربازی و هیچ فێرگه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌بوو، به‌ڵام بوو به‌پاڵه‌وانی مێژووكرد، خه‌بات و تێكۆشانی خۆی و سه‌نگه‌ره‌كان ئه‌ویان كرد به‌فێرگه‌و به‌مامۆستایه‌ك خه‌ڵكانی دیكه شوێن پێی ئه‌وهه‌ڵگرنه‌وه‌و لاسایی بكه‌نه‌وه.
تا چاوه‌كانیشی لێكنا هه‌ر كێوی(وره) بوو، ئێستاش تارمایی ئه‌و له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئازادی و بوێری و نه‌به‌ردیدا، له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا و له‌وێنه‌ی شه‌هیده‌كاندا، به‌به‌رچاوماندا گوزه‌ر ده‌كات و به‌رله‌وه‌ی ئاوابێت، دیسانه‌وه دێته‌وه و قه‌ت ون نابێت، چونكه جه‌بار فه‌رمان بۆخۆی و بگره هه‌ر ناوه‌كه‌ی كانی زوڵاڵی وره و داستانێكی ئاوانه‌بووه و هه‌ر ئاواش ده‌مێنێته‌وه.
ئازایه‌تی یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی، ئه‌گه‌رچی به‌ناچاریی و له‌ئه‌نجامی داگیركردنی كوردستان چه‌كی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام له‌كاتی پێویستدا پاڵه‌وانانه جه‌نگیوه‌و دوژمنی خستۆته له‌رزه، هه‌ربۆیه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ناسناوی (فیله‌ته‌ن)ی لێنابوو.
ئه‌م ناونانه‌ش له‌خۆڕایی نه‌بووه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌ستگیركراو له 1979 ئازادكرا‌و پاشان بوو به‌پێشمه‌رگه، بازووی خه‌باتی سه‌ختی چه‌كداریی لێهه‌ڵكردو بوو به‌پیاوی ناو سه‌نگه‌رو باروت و چیا، له‌گه‌ڵ ئاسمان و زه‌ویدا ده‌جه‌نگا.
ئاسمانی وڵاتی كوردان به‌فڕۆكه‌و هێلیكۆپته‌ری دوژمن ته‌نرابوو، زه‌ویش پڕبوو له‌سه‌ربازی سوپای داگیركه‌ر، له‌وكاته‌دا جه‌بار فه‌رمان شه‌ڕی هه‌ردووكیانی ده‌كرد، بووبوو به‌قه‌ڵایه‌كی ئه‌فسانه‌یی له‌داستان و به‌رگرییه‌كاندا، هه‌موو ئه‌و میحوه‌رانه‌ی كه ئه‌و تیایدا به‌شدارو فه‌رمانده بووه، دوژمن گورزی گورچكبڕی به‌ركه‌وتووه.
له‌دوای راپه‌ڕینیش جه‌بار فه‌رمان ئه‌ستێره‌ی كار‌و به‌رهه‌می له‌دره‌وشانه‌وه‌دا بوو، وه‌زیری كارامه‌ی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی كوردستان بوو، خه‌مخۆرو په‌رۆشی به‌نیزامیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو، به‌گشتی چۆن له‌زیندان قه‌ڵای خۆڕاگری بوو له‌شه‌ڕیشدا پاڵه‌وانی ئه‌فسانه ئاسا بوو.
ئه‌و، پیاوێكی ئازا، هۆشیار، ئیداریی و خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه بوو، سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌گمه‌نیش بوو.
مامۆستا‌و پێشه‌نگ
جه‌بار فه‌رمانه‌كه‌ی خانه‌قین و زیندان و هه‌رێمی چوار‌و مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك، (فیله ته‌ن)ه‌كه‌ی دۆڵی جافه‌تی و باڵه‌كایه‌تی و ته‌واوی مه‌یدانه‌كانی دیكه‌ی شۆڕشی نوێ، پێشمه‌رگه نه‌ترسه بازوو به‌هێزو ئه‌ستووره‌كه‌ی سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ی چیاكانی كوردستان و ناو قوڵترین دۆڵ و كه‌ورگ و ئاودڕه‌كانی وڵات، فه‌رمانده بیرتیژو ئاماده‌كه‌ی وه‌ك په‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگی له‌سه‌رپێ بۆ زرمه‌ی شۆڕشگێڕانه، ببوه سێبه‌ری ترس و بیم به‌سه‌ر ته‌وێڵی دوژمنه‌وه‌و لێی نه‌ده‌بۆوه.
سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان زۆر له‌وه‌زیاتر ده‌هێنێ كه‌به‌م جۆره باسی بكه‌ین، چونكه شكۆوشێوه‌ی ئه‌و، پاڵه‌وانێتی و گیانبازیی و پشوو درێژییه‌كانی ئه‌و له‌ساته سه‌خت و بێ ئومێدیییه‌كانی خه‌باتدا، به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌هه‌روه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌كی لێهاتبوو، هه‌رمه‌ڵبه‌ندو ناوچه‌و هه‌ربه‌شێك له‌خاكی وڵات كه‌ئه‌وی تێدابوبێت و ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارو لێپرسراوی ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه بوبێت، ئه‌وا شۆڕش تیایدا گه‌شه‌ی كردووه‌و یه‌كێتی براوه بووه، هه‌ر شوێنێكی ئه‌وكوردستانه داگیركراوه‌ی دوێنێ جه‌بار فه‌رمانی لێبوبێت، ئه‌وا كورد سه‌رفرازو دوژمن سه‌ر شۆڕو شكستخواردوو بووه، چونكه قاڵبووی فێرگه‌و خوێندنگه‌كه به‌رزو شایسته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كورستان بوو، ئه‌زموون دیده‌ی زیندان وئه‌شكه‌نجه‌و سه‌رده‌می هه‌ڵواسینی هاوڕێ و مامۆستانكانی بوو، ئه‌و ببووه درێژه پێده‌ری رێبازی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی پێش خۆی و بۆئه‌وانی دوای خۆیشی ببووه مامۆستا‌و رابه‌ڕو پێشه‌نگ.
زیندان
جه‌بار فه‌رمانی نه‌مرو سه‌ركرده، تا چاوه‌كانیشی لێكنا هه‌ر كێوی(وره) بوو، ئێستاش تارمایی ئه‌و له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئازادی و بوێری و نه‌به‌ردیدا، له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌داو له‌وێنه‌ی شه‌هیده‌كاندا، به‌به‌رچاوماندا گوزه‌ر ده‌كات و به‌رله‌وه‌ی ئاوابێت، دیسانه‌وه دێته‌وه و قه‌ت ون نابێت، چونكه جه‌بار فه‌رمان بۆخۆی و بگره هه‌ر ناوه‌كه‌ی كانی زوڵاڵی وره بوو، تێكۆشه‌رێكی ناسراوی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێ بوو.
له‌دوای راپه‌ڕینیش كاك جه‌بار ئه‌ستێره‌ی كار‌و به‌رهه‌می له‌دره‌وشانه‌وه‌دا بوو، وه‌زیری كارامه‌ی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی كوردستان بوو، خه‌مخۆرو په‌رۆشی به‌نیزامیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو، به‌گشتی چۆن له‌زیندان قه‌ڵای خۆڕاگری بوو له‌شه‌ڕیشدا پاڵه‌وانی ئه‌فسانه ئاسا بوو، ئاواش له‌خه‌باتی قۆناغی دوای راپه‌ڕین هه‌ر دیار‌و لێزان و جه‌بار فه‌رمانه‌كه‌ی جاری جاران بوو، له‌ته‌واوی مێژووی ژیانیشیدا پیاوێكی ئازا‌و ناسراو، هۆشیار، ئیداریی و خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه بوو، سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌گمه‌نیش بوو.
كاتێك باس له‌زیندان و له‌سێداره‌دانی ده‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی نوێ ده‌كرێت، هاوڕێیه‌تی و هه‌ڵوێستی خۆراگریی ئه‌ومان بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه‌باس له‌چالاكی و رێكخستن و مه‌فره‌زه‌و كه‌رت، هه‌رێمی پێشمه‌رگه‌و گه‌شه‌كردنی شۆڕشی نوێ ده‌كرێ، كۆڵه‌پشتی پڕ له‌بڵاوكراوه‌و نامیلكه‌ی شانی ئه‌و، كۆبوونه‌وه‌و جه‌وله‌كانی دێ به‌دێ و وره‌و گیانی به‌رخودانی ئه‌ومان بیرده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌ڕاپه‌ریندای به‌هاری ساڵی 1991دا‌و دواتریش له‌كۆچ و ڕه‌وی به‌كۆمه‌ڵ و له‌په‌لاماری دوژمن بۆ سه‌ر شاری سلێمانی، كاك جه‌بار چیای ئه‌زمڕی جێنه‌هێشت و ڕوو به‌رووی سوپای بێ شوماری ئه‌وسای عیراق بۆوه‌و ته‌نیا پشتی به‌خه‌ڵكی ئاواره‌و رووت و برسی میلله‌ته‌كه‌ی به‌ستبووبوو، هه‌ر له‌یه‌كه‌م ده‌رفه‌تی هه‌ڵمه‌ت و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌شدا، فه‌رمانده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و رێبه‌ری ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌بوو، كه‌سلێمانی و گه‌رمیان و كفری تا ده‌شتی خانه‌قینی له‌هێزه‌كانی داگیركه‌ر پاككرده‌وه و به‌سه‌ر په‌رشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كوردستان ئازادكرا.
مێژووی نوێش پێمان ده‌ڵێت: له‌كاروانی ئاوه‌دانی و گه‌شه سه‌ندنی كوردستانیشدا له‌دوای راپه‌ڕین، كاك جه‌بار جێبه‌په‌نجه‌ی دیاربوو و هه‌ر دیاریش ده‌بێت، دامه‌زراندنی كۆلێژی سه‌ربازی، نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنان، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه، بنكه ڕوناكبیرییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و ده‌ستپێشكه‌رو دروستكه‌ری بوو.
ژیاننامه‌كه‌ی
سه‌ركره‌دی كۆچكردوو جه‌بار فه‌رمان، له‌رۆژی 28/6/1947 له‌گوندی (بان میل)ی ناوچه‌ی خانه‌قین له‌دایكبووه‌و له‌رۆژی 18/9/1954 چۆته قوتابخانه‌ی كارێز له‌گوندی كارێزی خانه‌قین، له‌ساڵی 1960 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه‌و پاشان له‌ساڵی 1967 خوێندنی ناوه‌ندیی له‌شاری خانه‌قین ته‌واوكردووه، دواتر له‌په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی شاری باقوبه وه‌رگیراوه‌و به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واویكردووه.
ئه‌م تێكۆشه‌ره هه‌ر له‌منداڵیدا ئاماژه‌كانی ژیری و له‌ژیانی خوێندكاریشدا زیره‌ك بووه‌و له‌ده‌یان چالاكی خوێندكاری‌دا به‌شداریكردووه، دواتر له‌گوندی بوهرز-ی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله به‌مامۆستا دامه‌زراوه‌و دواتر له‌مه‌دینه سه‌وره‌ی به‌غدا بۆته مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌وره.
له‌ساڵی 1963وه تێكه‌ڵاوی دنیای سیاسه‌ت و خه‌باتی كوردایه‌تی بووه، ساڵی 1971 له‌زانكۆی مسته‌نسریه‌ی به‌غدا له‌كۆلێژی كۆلێژی زانست_ به‌شی فیزیا وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌هۆی كاری سیاسییه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات.
له‌ساڵی 1970 هاوكات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی- لینینی (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان) له‌ڕیزی ئه‌و رێكخراوه‌دا ده‌ستی به‌خه‌بات كردووه‌و یه‌كێك بووه له‌كادیره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه، هه‌مان ساڵ چۆته ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، دوای دووساڵ خوێندنی زانكۆ‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق و شۆڕشی كورد له‌ساڵی 1974 دا، كاك جه‌بار بووه په‌یوه‌ندی كرد به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌وتانسكۆی 1975 به‌رده‌وام بووه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوشارو درێژه‌ی به‌كاری نهێنی حزبی و تێكۆشان داوه، ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ده‌سته له‌زیندانیانی كۆمه‌ڵه، شه‌هیدان: خاڵه شیهاب شێخ نوری و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحیدو ئه‌نوه‌ر زۆراب و هه‌ڤاڵانی دیكه‌یدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركرا.
كاك جه‌بار له‌زینداندا وه‌ك ته‌واوی هاوڕێكانی زۆر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی رووبه‌روو كرایه‌وه، به‌ڵام له‌وێشدا سه‌ربه‌رزانه راوه‌ستاو دواجار به‌كه‌سێكی خاوه‌ن بڕوا‌و خۆڕاگر ناوبانگی په‌یدا كرد، دوژمن به‌زی و ئه‌و كۆڵی نه‌دا.
ماوه‌ی ساڵانی 1975- 1979 له‌زیندانه‌كانی ئه‌منی خاسه‌و فه‌زیلیه‌و ئه‌بوغرێب چه‌ندین جۆر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دراوه، نموونه‌ی خۆڕاگریی بووه.
دوای ئازاد بوونیشی، له‌ڕۆژی 14/7/ 1980 په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه كردووه‌و بۆته پێشمه‌رگه، هه‌رزوو به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی كرایه رێبه‌ری سیاسی هه‌رێمی چواری ئه‌وسا كه‌یه‌كێك بوو له‌هه‌رێمه گرنگ و ئازاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ.
له‌ساڵی 1982 به‌هه‌ڵبژاردن كرایه لێپرسراوی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له‌دۆڵی باڵه‌كایه‌تی، دوای كۆنفرانسی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ش كراوه‌یه لێپرسراوی رێكخراوی دووی كۆمه‌ڵه، له‌سێیه‌مین كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه له‌ساڵی 1984 به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، ساڵی 1985 كرایه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی و چه‌ندین پله‌و پایه‌ی دیكه‌یشی پێ سپێردراوه و دڵسۆزانه‌ی ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕاندووه.
هه‌رله‌سه‌ره‌تاداو له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی وه‌ك كادیرێكی رێكخستن، كادیر‌و فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتووی سه‌ربازیش بووه، به‌شداری سه‌دان چالاكی كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی ده‌یان داستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كردووه‌و زۆرجار ئازایه‌تی كاك جه‌بار بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وره‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك.
ساڵی 1988 بۆته نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ره‌ی كوردستانی، ساڵی 1990 له‌وڵاتی سوریا به‌هه‌مان ناونیشان خه‌باتی كردووه، ساڵی 1991 له‌راپه‌ڕیندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لال گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌دووه‌م راپه‌ڕینی سلێمانی رۆڵێكی بنچینه‌یی گێڕاوه، ساڵی 1991 رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له‌دامه‌زراندنی كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان، له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵی 1992 به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌و دواتر بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌مان ساڵ كراوه‌ته لێپرسراوی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوكات ناوه‌ندی رووناكبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمه‌سێری دامه‌زراندووه.
له‌دووه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا كرایه وه‌زیری پێشمه‌رگه، ساڵی 1993ش كرا به‌جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ساڵی 1995یش كراوه‌ته وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، هه‌مان ساڵ بۆته وه‌زیری په‌روه‌رده‌و پاشان پۆستی وه‌زیری شاره‌وانی به‌وه‌كاله‌ت پێسپێردراوه.
ساڵی 1999 یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراندووه‌و هه‌ر خۆیشی بۆته سه‌رۆكی یانه‌كه.
دواپله‌یشی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
به‌داخه‌وه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه پاشنیوه‌ڕۆی 9/8/2007 گیانی سپارد.
PUKmedia - كوردستانی نوێ-ئاوات كۆكه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
لەهەولێر هێزێكی چەكدار چوار منداڵییان ڕفاندووە
09:13 PM - 2024-09-10 -
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: هیچ پرسێك به‌بێ یه‌كێتی تێناپه‌ڕێت
02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
01:33 PM - 2024-09-10 -
بەهەوڵی وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێكی گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێم دەدرێت
12:15 PM - 2024-09-09
ئەمانەش ببینە
شەش مانگە حکومەت وەڵامی داوایەکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ناداتەوە
06:13 PM - 2024-09-10
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق: بەردەوامدەبین لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم
04:53 PM - 2024-09-10
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
10:38 AM - 2024-09-10
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
11:38 PM - 2024-09-09
زۆرترین خوێنراو
-
پرەنسیپەکانی راستکردنەوەی رێڕەوەکە
بیروڕا 03:47 PM - 2024-09-10 -
وەریدەگرینەوە
بیروڕا 03:45 PM - 2024-09-10 -
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: هیچ پرسێك به‌بێ یه‌كێتی تێناپه‌ڕێت
کوردستان 02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10 -
هەژارترین پارێزگا لە عیراقدا
بیروڕا 11:01 AM - 2024-09-10 -
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09 -
یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09